کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزب لە وڵاتی ئوتریش لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە باڵاوێزخانەی عێراق

00:13 - 4 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش لەسەر بانگهێشتی فەرمیی باڵوێزخانەی عێراق و نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆتی کوردستان میدیا، هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز کە لەلایەن باڵوێزخانەی عێراق و نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانەوە رێکخرابوو، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٩ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا کەلە شاری ڤییەن بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسیی ئوتریشی و ئەندام پارلمان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان بەشدار بوون و نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ ژمارەیەک سیاسەتمەدار و ئەندام پارلمانی ئوتریشی دیداری پێک هێنا.