کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە رێوڕەسمی ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە لە پاریس

20:05 - 28 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: رێوڕەسمێک بە بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات و ژمارەیەک لە نوێنەرانی رێکخراوە کوردی و فەڕانسەوییەکان بەبۆنەی ٢٦ەمین ساڵیادی بۆمبارانی شیمیایی هەڵەبجە لە پاریس بەڕێوەچوو.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'خوسرەو عەبدوڵڵاهی\'\' نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی رەشەمە، لە رێوڕەسمی ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە کە لەلایەن دەفتەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ناوچەی ترۆکادێرۆ رێکخرابوو، بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی پاریس و دەوروبەری و نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە فەرانسەوییەکان و هەروەها نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە کوردییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان بەشدار بوون.