کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە سویس لە رێوڕەسمی کیمیابارانی هەڵەبجە

19:37 - 28 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس لەسەر بانگهێشتنێکی فەرمی لە رێوڕەسمی ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە بەشداریی کرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس، بە سەرپەرستیی \'\'بابان ئەلیاسی\'\' نوێنەری حیزب لەو وڵاتە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێوڕەسمی ٢٦ ساڵیادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا کۆمەڵێکی کەسایەتیی سیاسیی سویسی و کورد و هەروەها نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان بەشدار بوون.