کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز

15:32 - 5 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ‌شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان، لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی کوردی شاری شتووتگارت، لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لەو شارە بەشداریی کرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان بە سەرپەرستیی \'\'جەهانگیر حاتمی\'\' ئەندامی کومیتە، رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی خاکەلێوە، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵەی کوردی شاری شتووتگارت لە رێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا کە سەدان کەس لە کوردانی هەرچوار بەشی کوردستان و چەند ئەندام پەرلمانی وڵاتی ئاڵمان بەشدار بوون، پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان، پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە کرا.
هەر لەو رێوڕەسمەدا، شاندی کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان لەگەڵ \'\'دوکتور ستێڤان کاوفمەن\'\' ئەندام پەرلەمانی ئاڵمان لەسەر لیستی پارتی دێموکرات مەسیحیی ئاڵمان و \'\'موحتەرەم ئاراس\'\' ئەندام پەرلەمانی ئیالەتی بادن ورتمبرگ لەسەر لیستی حیزبی سەوزەکان و بە رەگەز کورد، دیداری پێکهێنا.