کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمەڵەی کولتووریی کورد لە کونفڕانسی رێکخراوە نوروێژییەکان

12:51 - 28 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: کۆمەڵەی گشتیی کولتووریی کورد وەکوو تاکە رێکخراوی کوردی، لە کونفڕانسی رێکخراوە نوروێژییەکاندا بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا شاندێکی کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵەی کولتووریی کورد، بە سەرپەرستیی هیوا ئەحمەدی بەرپرسی کۆمیتە لەسەر بانگهێشتی فەرمی، لە کونفڕانسی رێکخراوی نوروێژییەکاندا بەشداریی کرد.
ئەو کونفڕانسە لەژێر ناوی سەرۆکایەتیی باڵای کونفڕانس لەسەر مۆدیل و چۆنیەتیی پێکهاتەی رێکخراویی لە باکووری ئورووپا لە شاری ئوسلۆ بەڕێوەچوو.
لەم کونفڕانسەدا ١٣٠ رێکخراوی حیزبی، حکوومی و پارلمانی لەو کونفڕانسەدا بەشدار بوون.
لەم کونفڕانسەدا پەیامی کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵەی کولتووریی کورد لە نوروێژ، پێشکەش کرا.
کۆمەڵەی کولتووریی کورد لە نوروێژ تاکە رێکخراوی حیزبی بوو کە لەم کونفڕانسەدا بەشداریی کردبوو.