کوردستان میدیا: بەڕێز هیجری لەم هاودیتنەدا پرسی کۆڵبەرانی کورد و کوشتن و بریندار کردنیان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە و گیرانی چالاکانی کورد لە کوردستانی ئێرانی هێنایە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٤ رەشەمە، بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ بەڕێز لۆرد ئێریک بەرپرسی گرووپی مافی مرۆڤی کوردان لە پارلمانی بریتانیا کۆبووەوە.
لەم هاودیتنەدا بەڕێز هیجری بارودۆخی ئێستای ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتیی هێنایە بەر باس.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کوژرانی کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکان و رەشبگیریی چالاکانی کورد لەم چەند رۆژەی دواییدا لەگەڵ بەرپرسی گرووپی مافی مرۆڤی کوردان هێنایە ئاراوە.
نەتەوەکانی ئێران، ئازار و ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی لە ئێران و هەڵبژاردنی سەرکۆماریی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەشێکی دیکەی ئەو بابەتانە بوون کە لەلایەن بەڕێز مستەفا هیجرییەوە باسیان لێوە کرا.
هەر لەم پێوەندییەدا سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئامارێکی لەسەر رێژەی کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەرانی کوردی لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە و هەروها دەسبەسەر کرانی ئەم دوایییانەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی وفەرهەنگیی کورد پێشکەش بە بەرپرسی گرووپی مافی مرۆڤی کوردان لە وڵاتی بریتانیا کرا.