کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی شەهیدانی کوردستان لە شاری کەمبریجی کانادا

16:20 - 12 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە رێوڕەسمێکدا بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوەی رۆژی شەهیدانی کوردستان، لە رۆژهەڵاتی کانادا یادی شەهیدانی کوردستان بەرز راگیرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهەڵاتی کانادا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆڕیادێکی بە بۆنەی ١٠ی خاکەڵێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان، بە بەشداریی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، نوێنەری ئەحزاب و رێکخراوەکان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری کەمبریجی کانادا بەڕێوەبرد.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهەڵاتی کانادا، لەلایەن \'\'شەهین فەیزی\'\'، خوشکی شەهیدی نەمر \'\'عەتا فەیزی\'\'، پێشکەش کرا.
پاشان ئەم پەیامانە لەلایەن نوێنەری ئەحزاب و رێکخراوەکان، خوێندرانەوە:

ــ پارتی دێموکراتی کوردستان

ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

ــ ماڵی کورد لە تورونتو

ــ کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
لە بەشی دیکەی ئەم کۆڕیادە، فیلمێک لەسەر ژیاننامە، کەسایەتی و وەسیەتنامەی پێشەوا و هەر وەها هەلومەرجی ئەو کاتی کوردستان و پیشان درا.
لە نێوئاخنی رێوڕەسمەکەدا چەندین هۆنراوە، لە پێوەندی لەگەڵ رۆژی شەهیدان، لەلایەن پێشکەشکاری بەرنامەوە خوێندرانەوە.