کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی پیشانگای نیگارکێشی و کاری دەستی لە شاری مەریوان

14:40 - 23 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: پیشانگایەک لە بەرهەمەکانی نیگارکێش ئیسماعیل ئەمینی لە شاری مەریوان بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٥ هەتا ٢١ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی بەرهەمەکانی هونەرمەندی کورد ئیسماعیل ئەمینی لە نیگارخانە شاری مەریوان پیشان دران.

ئەو پیشانگایە لە بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە کوردە کە لە نیگارکێشی و کاردەستی پێکهاتبوونی لە خۆ گرتبوو.

ئیسماعیل ئەمینی، هەتا ئێستا چەندین پیشانگای لە شارە جیاوازەکان بەڕێوە بردووە.