کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی نەورۆز لە وڵاتی بلژیک بەڕێوەچوو

15:11 - 5 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ، جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و دەسپێکی ساڵی نوێی کوردی لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداریی کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان و کۆمەڵێک کەسایەتیی بلژیکی و ئورووپایی لە شاری ئانتورپێنی بلژیک بەرز راگیرا.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێوڕەسمی جێژنی نەورۆزی ساڵی ٢٧١٤ی کوردی لە بلژیک، ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی خاکەڵێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە بەشداریی کورانی هەر چوار بەشی کوردستان و کەسایەتیی بلژیکی و ئورووپایی، لە لایەن نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئورووپا لە شاری ئانتورپێن بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و پاشان لە لایەن دلاوەر ئاژگەی سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئورووپا، ، پەیامی نەورۆز پێشکەشی بەشداربووان کرا.
رێوڕەسمەکە بە گۆرانیی هونەرمەندان و شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک بە فەرمی لەلایەن نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئورووپا، بانگهێشت کرابوو.