کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەمسەری "هەنجیر" لە کوردستان و ئێران خەریکە لەنێو دەچێت

12:28 - 24 خاکەلێوه 2722

بەهۆی کەم‌ئاویی ڕووباری "کەشکان" لە پارێزگای لوڕستان، بەرەبەرە باخاتی هەنجیر وشک دەبن و باخداران تووشی زیانی قەرەبوونەکراو دەبن.

٤ هەزار هێکتار "باخی بەری" لە شاری "پۆلدۆختەر" هەیە کە خەریکە بەهۆی نەبوونی ئاو لەنێو دەچێت.

لوڕستان کە وەک جەمسەری هەنجیری ڕەش لە ئێران و کوردستان ناسراوە و وەرزێڕانی ئەو ناوچەیە ماوەی ٦٠ ساڵه سەرقاڵی باخداریی هەنجیرن، بەڵام ئێستا بێ‌ئاوی هەڕەشە لە باخات و وەرزێڕان دەکات.

بههۆی وشکەساڵی لە ئێران و نەبوونی بەرنامەی تۆکمە لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ بەرەنگاربوونەی وشکەساڵی و وشکبوونی کانیی گەرمابە لە پارێزگای لوڕستان، باخاتی ئەو ناوچانە لە بەرەبەری لەنێوچووندان.

پێشتریش بەنیسبەت کێشەی بێ‌ئاوی و لەنێوچوونی باخاتی هەنجیری ئەو ناوچەیە هۆشداری درابوو، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم بە شێوەی سیستماتیک لە ناوچە غەیرەفارسەکان کار ناکەن.