کوردستان میدیا: بۆ پێنجەمین ساڵی یەک لەدوای یەک، ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی ڤەژین کۆڕی شەوی یەلدای بەڕێوە برد و تێیدا یەلدا عەباسی خەڵاتی بەڕووی زێڕینی پێ‌بەخشرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ کاتژمێر ٨ی شه‌وی ٣٠ی سەرماوەز، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین، کۆڕی شەوی یەلدای له هۆڵی سینه‌ما کوردستانی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه برد.
کۆڕه‌که به به‌شه‌داریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له نووسه‌ران، ئه‌دیبان و کەسایەتییەکانی کوردستانی ئێران و به پێشوازیی گه‌رموگوڕی خه‌ڵکی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر بەڕێوەچوو کە تێیدا وەک نەریتی هەموو ساڵێک خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین واته خه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگیی به‌ڕووی زێڕین کە هەموو ساڵێک بە چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگی بناره‌کانی زاگرۆس دەدرێت پێشکەش کرا.
خەڵاتی ئەمساڵ بە هونەرمەند یەلدا عەباسی(ژەنیاری دوتار و گۆرانی بێژی کوردی خوراسان) درا کە له ڕێوڕه‌سمێکی به‌شکۆدا، خه‌ڵاته‌که له لایه‌ن بەڕێز مامۆستا کەلیموڵڵا تەوەحودی(کانیماڵ) نووسەر و توێژەری بەناوبانگی کوردی خوراسان، پێشکه‌ش به یەلدا عەباسی کرا.
هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا ڕێز لەو کەسانە گیرا کە له کۆڕی شه‌وی یەلدای ئه‌مساڵدا، بابه‌ت و شیعر و ...هتدیان پێشکه‌ش کردبوو و له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه ڕێزنامه‌ی تایبه‌تیی کۆڕه‌کەیان پێ به‌خشرا.
لە درێژەی چالاکییەکانی ئەم کۆڕەدا، بەڕێزان مامۆستا کەلیموڵڵا تەوەحودی خەڵات و سپاسنامەی وەرگرت و شەریف باجوەر چالاکی ژینگە پارێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا وەکوو شارۆمەندێکی بەرپرس و نموونەی شاری مەریوان دیاری‌کرا و ڕێزی لێ‌گیرا.
ناوەندی ڤەژین ساڵانە لە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزدا کۆڕێک بۆ بەرز ڕاگرتنی شەوی یەڵدا بەڕێوە دەبات و تێیدا کەسایەتییە دیارەکانی بیاڤی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی بە بەڕووی زێڕین خەڵات دەکرێن.
لە ساڵانی ڕابردوودا بەڕێزان عوسمان هەورامی، هادی زیائەدینی و جەلال مەلەکشا ئەم خەڵاتەیان بردۆتەوە.
لە بنارەکانی زاگرۆس‌دا بەڕوو ڕەمزی مانەوە و خۆڕاگری و بەهێزبوونە.