
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ئەو کامیۆندارانەی لە شارەکانی کوردستان بەرەو شارەکانی باشوور و ناوەندی ئێران بار دەبن، لە ڕێگا تووشی کەسانێکی ڕێگر دەبن و بارەکانیان دەدزن.
کامیۆندارێکی بۆکان بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاندووە: "لە ڕێگادا تووشی کەسانێک دەبین کە بە زۆر دزیمان لێ دەکەن و ناتوانین هیچ کارێک بکەین".
بەپێی قسەکانی ئەو کامیۆندارە زۆربەی ئەو کەسانەی ڕێگری دەکەن کەسانێکی هەژار و بێداهاتن.
ئەو کارە بووەتە هۆی ئەوەیکە نائەمنی لە ڕێگاوبانەکان دروست بێت و کامیۆندارەکان لەژێر هەڕەشەی دز و ڕێگرەکان بن.