کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داهێنەرێكی كرماشانی لە ركابەرییە نێودەوڵەتییەكان لەوڵاتی سویس و هۆنگ کۆنگ سەركەوتنی بەدەست هێنا

18:17 - 26 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: كامیار فەرامەرزی داهێنەری كەرەسەیەكی پزیشكی لە ٤١یەكەمین خولی كێبڕكێیەكانی نێودەوڵەتی سویس و هۆنگ كۆنگدا مداڵی نوقرە و لەوحی فەخری پێ‌بەخشرا.
كامیار فەرامەزی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵكی شاری كرماشان توانیویەتی كەرەسە(گووشی)یەكی پزیشكی دروست بكات كە جیاوازی لەگەڵ كەرەسەكانی دیكە هەبی و ئەو گووشیە توانای ئەوەی هەیە كە لێدانی دڵ زۆر بە جوانی بۆ پزیشك بگوازێتەوە و بۆ ماوەی سی چركەش دەنگی لێدانی دڵ تۆمار دەكات.
هەواڵدەریی میهر بڵاوی کردەوە، ئەو گووشیە هەروەها سیستمی بلووتووسی هەیە و سەرجەم زانیارییەكانی دەكرێ‌بۆ شوێنێكی دیكە بەرێ‌بكرێ‌.
لەو كێبڕكێیانەدا چەند داهێنانی دیكە لەوڵاتانی ئیتالیا، ئیسپانیا، میسر، بریتانیا، رووسیە، چین، ئەمریكا و كرواسی بەشدار بوون.