دڵشاد پاڵانی
دێمۆکراسی: پێك هاتووه له دوو وشه‌ی یونانی ( دیمۆس و كۆرتۆس ) واته ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك
ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك یه‌كێكه له كۆڵكه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م سیستمه. مێژووی دێمۆكراسی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌وڵه‌ت شاره‌كان له یونان كه ئه‌سینا واته ئاتن مه‌كۆ و چه‌قی دێمۆكراسی كرد به ناوی خۆیه‌وه. دێمۆكراسی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر له دێمۆکراسی ئێستا كاڵ وكرچتر بوو به‌ڵام به هاتنه ئارای دێمۆکراسی راسته‌وخۆ و دواتر به پێی گه‌شه كردنی خه‌ڵك بۆ دێمۆکراسی ناڕاسته‌وخۆ و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانه جیاجیاكانی وڵاته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی جیهان دێمۆکراسی گه‌شه‌ی زۆری به خۆوه بینی و وای له تاكه‌كانی سه‌رگۆی زه‌وی كرد كه به‌شی هه‌ره زۆرییان له‌مافه بنەڕهتیهكانی خۆیان له وڵاتێكی سنورداردا شاره‌زابن.
وڵاتی ئێران یه‌كێكه له وڵاتانی دنیا كه به درێژایی مێژوو ده‌سه‌ڵاتداری جیاجیا حوكمڕانی تێدا كردوه و به‌شێكی زۆری مێژوویی ئه‌م وڵاته له‌ژێر فه‌رمانی پاشایه‌تیدا بووه و دێمۆکراسیش به پێی پرنسیپه‌كانی پاشایه‌تی پێشکەوتنی ئەوتۆی به خۆوه نەبینیوه به‌ڵام سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاته زاڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌رده‌مانێكی زۆر لانكه‌ی شۆڕش و به‌رخۆدان وده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بووه.
دوای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی و له ناوچوونی رێژیمی پاشایه‌تی هیوایه‌كی زۆر له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كه شۆڕشێكی بێ وچانیان به‌رامبه‌ر سیستمی پاشایه‌تی كردبوو بۆ له ناوبردنی په‌یدا بوو كه چاوه‌روانی دابین بوونی مافه‌كانی تاك و سه‌قامگیر بوونی دێمۆکراسی به واتا راسته‌قینه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی بوو، به‌ڵام رووداوه‌كانی مێژوو ره‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكی بوو به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و هیوایه‌ی به‌ره‌و رووخان و نه‌مان برد.
كاتێك كه خومه‌ینی له ئێران دروشمی نه شه‌رقی و نه غه‌ربی،كۆماری ئیسلامی دا به‌شێكی زۆر له رووناكبیران و پیاوانی سیاسی ئه‌و وڵاته تێگه‌یشتن كه شاڕه‌گه سه‌ره‌كیه‌كانی دێمۆکراسی وه‌كوو هه‌ڵبژاردنی ئازاد، یاسامه‌ندی، سه‌ربه‌خۆ بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان، دادپه‌روه‌ری و جێبه‌جێكردن له وشه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا به دی نایه، هه‌ر بۆیه كه‌وتنه پێشنیاركردنی وشه‌ی جمهوری دێموكراتیك بۆ رێفراندۆمی ساڵی1358به‌ڵام، خومه‌ینی و هاوپێوهندییهكانی ته‌نها وشه‌ی كۆماری ئیسلامیان سه‌پاند و وڵامده‌ری بیروڕای بیرمه‌ندانی سیاسی و كۆمه‌ڵانی رۆشنبیری ناو خه‌ڵك نه‌بوون. هه‌رله‌وێوه به شێوه‌ی ئوتوماتیك ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسێون له دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆماری ئیسلامیەوە هاته ئاراوه ،كه‌چه‌قی په‌یدابوونی ئوپۆزسێون له یه‌كه‌م خاڵدا ده‌كرێ هۆكاره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رگری كردن له دێمۆكراسی.
هه‌رچۆنێك بێ به‌و هۆیه‌ی كه خه‌ڵك له ئێران له سیسته‌می پاشایه‌تی بێزار بوو خومه‌ینی و هاوپێوهندهكانی له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵكیان وه‌رگرت و رێفراندۆمێكیان له ساڵی 1358 دا به ناوی كۆماری ئیسلامی یان سیسته‌می پاشایه‌تی به‌ڕێوه برد، ئاسایی بوو كه خه‌ڵك له سیسته‌می پاشایه‌تی بێزاره و ته‌نیا ده‌نگ به كۆماری ئیسلامی ده‌دات كه نمونهكەی هەتا ئه‌و كات له جیهاندا بوونی نه‌بوو. به‌و شێوه‌ییه خومه‌ینی وهاوپێوهندییهكانی بوون به ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیران و به‌شی هه‌ره زۆری مامۆستاییانی زانكۆ و حیزبه‌كان بوون به ئۆپۆزسێون. خومه‌ینی هەتا مابوو ده‌رفه‌تی په‌ره‌پێدانی وشه‌ی دێمۆكراسی له ئێران نه‌دا له سه‌رده‌می رێبه‌رایه‌تی ئه‌ودا ته‌نیا ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن هه‌موو شتێك بوو ئۆپۆزیسێون ته‌نیا كافر، مولحید، له دین هه‌ڵگه‌ڕاو(مرتد) بوو، ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به ئۆپۆزیسێون ناساندبا كه به پێی هه‌موو پرنسیپه‌كانی دێموكراسی ئۆپۆزسێون ده‌بێ خاوه‌نی ئازادییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خۆی وه‌كوو ئازادی راده‌ربڕین، رۆژنامه‌وانی، پێك هێنانی رێكخرا و ئه‌نجومه‌ن، مافی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه و شتی له‌و بابه‌ته بێ هیچ كامیان نه‌بوو. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له سه‌رده‌می رێبه‌رایه‌تی ئه‌ودا كه سیدعەلی خامنه‌یی سهركۆمار بوو زه‌برێكی كوشنده‌یی له هه‌موو جیابیران و ئۆپۆزیسیۆنه‌كان دا، به‌شێكی به ته‌واوی له ناو برد، به‌شێكی بۆهه‌تاهه‌تایی حه‌پس كرد و به‌شێكیشی له وڵات ده‌رپه‌ڕاند و ئاواره‌یی هه‌نده‌رانی كرد. بۆماوه‌ی 13تا14ساڵ هەتا هاتنه سه‌ركاری ره‌فسه‌نجانی وه‌ك سهركۆمار ئۆپۆزسیوون بە واتا به راسته‌قینه‌کەی خۆی هه‌رباسی نه‌بوو نه‌ك هه‌ر ئۆپۆزیسیۆون بگره كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی باس كردنی به گه‌وره‌ترین تاوانی دژی خوا هه‌ژمار ده‌كرا.
به‌هاتنه سه‌ركاری ره‌فسه‌نجانی و هه‌ڵگرتنی دروشمی میانه‌ڕه‌وی و گه‌شه‌ی ئابووری و كۆتایی هاتنی شه‌ڕی 8 ساڵه له‌گه‌ڵ عێراق ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئێران ویستیان هه‌نگاوێك بۆپێشه‌وه بهاوێن به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م جاره دیكتاتۆرانهتر له سه‌رده‌می خامنه‌یی هه‌ڵوێستی گرت و به‌شی هه‌ره زۆری جیا بیره سیاسییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خسته به‌رداوی تیرۆر كه ئه‌مه له سه‌رده‌می خامنه‌یشدا هه‌بوو وه‌ك تیرۆری د.عبدالرەحمان قاسملوو له ئوتریش و د.شه‌ره‌فكه‌ندی له‌ئه‌ڵمان، به‌ڵام له سه‌رده‌می رهفسهنجانیدا ته‌نانه‌ت هه‌وڵ بۆ كه‌سانی تری ئوپۆزیسیۆن كه‌له پله‌ی خواره‌وه‌تر لهسكرتێردا بوون. هه‌شت ساڵ درۆ كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك وپاكتاوكردنی جه‌سته‌یی و ره‌گه‌زی خه‌ڵكی ئێران له‌ئۆپۆزیسیۆن و بێتاوانه‌وه بگره
تاوانبار و ئاژاوه‌گێر ناخی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێرانی سه‌رده‌می ره‌فسه‌نجانی بوو.
كاتێك كه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وەیی تیشكی خسته سه‌ر نادادپه‌روه‌رییه‌كان و ناڕه‌واییه‌كانی سیسته‌می سیاسی له‌ئێران ده‌سه‌ڵات دارانی ئێران به كاندیدكردنی خاته‌می له ئێران شانۆییه‌كی سه‌یریان هێنایه ئاراوه كه جێگای تێڕامان بوو. سیدمحمدی خاته‌می بۆگۆڕینی رۆخساری رێژیم له پێش چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی دونیا بانگه‌شه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ده‌كرد كه ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانێ لەو رێگایانه‌وه به‌ربه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات بكا و كاریگه‌ری له سه‌ر جه‌ماوه‌ر دابنێ بۆئه‌وه‌ی خۆی به‌ده‌سه‌ڵات بگات كه‌ئه‌مه‌ش له‌ناخی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی به‌دی نه‌ده‌كرا.
بانگه‌شه بۆمیدیای ئازاد،كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه پایه‌ی گه‌شه‌ی دێمۆکراسیه، ده‌ربڕینی ڕای ئازاد كه چه‌كی هه‌ره به‌هێزی ئۆپۆزسێونه،كردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی جیابیر و...........كه هه‌مووی ئه‌مانه دژی پره‌نسیپه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له كۆماری ئیسلامی‌دا بوو.
2ی جۆزەردانی 1376 رۆژێكی مێژووی بوو له‌ئێران كه نزیكه‌ی 22ملێۆن كه‌س به شه‌وق و زه‌وقێكی بێ وێنه‌وه رژانه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
رۆانگه‌ی وڵاتانی نه‌یار و وڵاتانی دۆست به‌رامبه‌ر به ئێران به ئاشكرا گۆڕانی پێوه دیاربوو، یارییه‌كی سه‌یربوو، یاری به هه‌ستی جه‌ماوه‌رێكی به جۆش، په‌یدابوونی هیوایه‌كی زۆر بۆ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان، هیوای سه‌قامگیربوونی پێشبركێیه‌كی هێمنانه و ده‌یان ئاوات و هیوای تر. به‌ڵام تێپه‌ڕبوونی كات زه‌وق و به‌رقی دروشمه‌كانی تاریك كرد، له رووداوه‌كانی زانكۆدا به تایبه‌ت ده‌ركه‌وت كه سیدمحمد خاتمی ته‌نیا یارییه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوخۆی وڵات و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان و لایه‌نگرانی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و ته‌نانه‌ت وڵاتانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی كردووه.
كاتێك خوێندكارانی زانكۆ له خه‌وتنگه 10نهۆمیهكانهوه له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه فرێ ده‌درانه خواره‌وه كاتێك كه رۆژنامه‌كان به هۆی نووسینی بابه‌تێكه‌وه داده‌خران و سهرنووسهرهكانیان حوكمی چه‌ند ساڵ زیندان و ئیعدامیان به سه‌ردا ده‌سه‌پا، كاتێك هه‌موو ده‌نگێكی ناڕازی چ له حیزبه ئۆپۆزیسیونهكان و چ له تاكه رۆشنبیره‌كان و چ له‌لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه له ناخدا ده‌خنكا ده‌ركه‌وت خاته‌میش ئه‌مری وه‌لی فه‌قیهی جێبه‌جێ كردووه نه‌ك مافدان به هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
به دوای ئهویشدائهحمهدی نژاد ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی به دوژمنانی ئیمامی زه‌مان پێناسه كرد و خۆیانی به بنه‌ماڵه‌ی حه‌زره‌تی محەممەد ناساند ئیتر به‌و پێیه ئێستا ئێران به هه‌شته و ئه‌حمه‌دی نژاد حاكمه و دادپه‌روه‌ری سه قامگیره!!!!!!!!!!!!!
بە واتایەکی دیکە ده‌ڵێن ئۆپۆزسێون ئێستا له ئێران خه نی بووه !!!!!!!!
ئه‌مه ئه‌و جۆره دێمۆکراسیهیه كه له ئێران‌دا باوه و كۆماری ئیسلامی خه‌ڵاتی كردووه به خه‌ڵك. به پێی هه‌موو ئوسولێكی دێمۆکراسی ئۆپۆزیسیۆن بۆی هه‌یه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له سه‌ر هه‌موو گرێ و گۆڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، هه‌موو كه‌م وكورتییه‌كان ده‌رببڕێ كه چی له ئێران ته‌نانه‌ت بۆی نیه له وڵات دانیشێ.