کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتور قاسملوو لەهەناوی رەهەندە سیاسی، ئابووری، میدیای و کۆمەڵایەتییەکاندا زیندووە (حەسەن پاڵانی)

22:29 - 26 پووشپەڕ 2713

حەسەن پاڵانی

تێپەرینی 24 ساڵ بەسەر شەهادەت و مەرگی نابەوەختی رێبەری (ح د ک)
ئێران تێپەری. باس و نوسینی جۆر بە جۆر لە سەر کەسایەتی کە سیەتی قاسملو، گمانی تێدا نیە دڵۆپێکە لە دەریاێک.
قاسملو مامۆستا بوو ، رێبەر بوو ، موودیرێکی بە ئەزموون بوو، لە هەمان کات دا وانە بێژێکی بواری ئەکادمی بوو. ئە و تەنها وانە بێژ نەبوو دپلومات بوو، کۆمەڵناس بوو بە تەواوی ووشە لێزان بوو، لە ئیدارەدانی کاری رێکخراوەیدا، ئەو زمانی خەڵکی باش دەزانی هەر بۆیە سەرکەوتوو بوو.
پێم خۆشە لە ڕووی کۆمەڵناسیەوە چەند رە هەنێکی ژیانی مامۆستای گەورەمان بە خەمە بەر دیدو رای خوێنەرانی خۆشەویست. ئەگەر چی شرۆڤە کردنی ژیان و کە سایەتی دکتۆر قاسملو، وە هەموو ئەو رەهەندانەی ژیانی کارێکی ێکجار دژوارە لە توانای با س و بابەتیکی لەم جۆرە نیە. بە ڵام من چەند لایەنێکی هزرو مەبدەئی مامۆستامان دەخەمە بەر دیدو رای رێبوارانی.
ئەگەر لایەنە زانستی و پەراگماتیزیەکانی خوێندنەوەیەکی زانستیانەی لە رووی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵاییەتیەوە شرۆڤە بکەین، دەبینیین ئەو خاوەن مەتروبەیەکی تایبەت بە خۆی هە بوو لە رووی پەراکتیکیەوە، دەتوانیین وەک سەرچاوەیەکی بە هیزی داهێنەرانە وە لە همانکاتدا راهێنەرانە کەڵکی مەعنەوی خۆی هەبێت، لە پێگەیاندنی نەسڵێکی توندروست لە هەموو مەجالە سیاسی ، ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانەوە.
دوکتۆر قاسملو پر بە مەعنای خۆی باوەری قوڵی بە بنەماکان و پرنسییپە گشتیەکانی کایەی دیموکراسی هە بوو. ئەو پێی وابوو دیموکراسی دەبیت وەک ساختارێکی واقعی، زەهنی و ساختاری کردەی لە بنەماڵەو گەرەک و یانە و یەکێتیە پیشەییەکانەوە بگرە تا دەگاتە نەتەوە و گەل و وەڵات، دەست پێ بکات. ئەو لەو سۆنگیەوە وەهای دەبینی هەموو تاکیک لە ماوەی ژیانی خۆیدا، هەم باوەری پێی هەبێت، هەم کاری بۆبکات وە هەم بە کردەوە لە سەلووک و رەفتارە ئەرێنیەکانی خۆی پراکتیزەی بکات.
دوکتۆر لە و بروایەدا بوو کە ئامانجەکانی دیموکراسی نابێت لە گەڵ هیچ یاسا و ریساێک مەغایرەتی هەبێت، کە بتوانێ زەربە لە پێناسە شەکڵیی و مەبدەئیەکانی ژیانی دیموکراسی بدات و تاحدی خۆی دیموکراسی تنگەبەر بکات. ئەو پێی وابوو یاساکانی ژیانی ئینسانی لە سیستەمە دیموکراتیەکاندا، پێوەندی بە چەشنی بریاردانی بە کۆمەڵ هەیە. کە لە ودا دیموکراسی لە چەمکی خۆیدا نیشانەی ئە و ئامانجەیە کە ئەو بریارانەی وەک کۆ کاردەکەنە سەر کۆمەڵگا. ئەو لە روانگەیەوە دەیروانی کە دە بێت ئەهمیەتێکی تایبەت بدریت بە رای تەواوی تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایە و هەروەها تەواوی ئەندامان بۆ بە شداری لە بریاردان مافی یەکسانیان بۆ فەراهەم بەکرێت.
ئەو لە کوولییاتی خۆیدا پێیوابوو چەمک و مەفاهوومی دیموکراسی ، وەک ئەسڵی کوولی خۆی فەرزدەکات لە موازنەی چاودێری گشتی بەسەر بریاردانی مافی بەرانبەر بۆ بە کارهێنانی چاودیریە گشتیەکان کاریگەری خۆی دەبێت لە موومارەسەی ژیانی تاک و کۆ.
دکتۆر قاسملو پیوابوو ئەوە نوعە کایەیەکی دیموکراسیە کە لە سیستەمە سیاسیەکاندا،( نەک سیستەمە تووتالیرەکان* دەوڵەتەکان بە دوای ئەوەوەن کە پشتیوانی خەڵک بۆ خۆیان راکێشن بۆ دریژەدانی ژیان دسەڵات داریەتی خۆیان. بەلام لە بەر ئەوەی دەست راگەیشتن بە کۆمەلانی هەراوی خەڵک تەنیا لە ریگەی ئامرازو پەیوەندیە گشتیەکان، وەک چاپەمەنی و رادیوو تلفزیوون، کە بەداخەوە لە سەردەمی ژیانی قاسملودا ئامراز و کەرەستەکانی پیوەندی گرتن وەک ئەمرۆ ئاسن نەبوون. وەک فەیسبووک، سەکایپ و تویترو باقی رایەڵکەو تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی دیکە لە ژیانی کاری میدیایدا وەک ئەمرۆ ئاسان کاری بۆ بەرەو پێش بردنی کارەکان نەبوو. هەریەکە نرخ و بایەخی تایبەت بە خۆی هەبوو، لە ژیانی سیاسی و میدیای تاکەکانی نیو کۆمەڵگادا. قاسملو پی وابوو هەمووی ئەم راگەیەنەرانە لە کۆمەلگای ئەمرۆیدا نەخشی سەرەکی ئەنجام دەدەن، کە کردەوەکانی دەوڵەت بەرنە ژێر پرسیار، لە دانی ئامۆژگاری بەخەڵک و دابین کردنی تریبوونی ئازاد بۆ هینانە بەر باسی، باسە سیاسیەکان و تێکۆشان وەک کاناڵێک بۆ راگەیاندنی بیرورای گەشتی بە دەوڵەت و فشاری گشتی بۆ سەر دەوڵەت مەتروبە بکەن. ئەو لەو بروایە دا بوو کاتێک دەتوانیین راگە یەنەگشتیەکان لە بەرانبەر دیموکراسیدا ئەرکی خۆیان بە جێ بگەیەنن ، کە تەواو سەر بە خۆ بن و لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت یا بەرژەوەندی شەخسیدا نەبن.
رەهەندێکی دیکەی زانستی دکتۆر قاسملو، کە بەتەواوی خۆی تێدا دەبینیەوە، ئەویش شارەزایی بواری ئابووری بوو، ئەو ئابووری ناسێکی بە تەواوی ووشە، دەوران و سەردەمی خۆی بوو. ئەو وەک کەسێکی شارەزاو ئیلیتێکی کاریگەر پێداگەری دەکرد، لە سەر خودکەفایی حیزبی و لەو روانگەیەوە، هەولی دەدا پشتی خۆی و حیزبەکەی بە بەرهەم هێنانی خۆماڵی پەشت ئەستووربێت و بەرهەمهێنەرو دابەشکەرە دامەزراوەیەکانی حیزبی بەپێی مەجالو هەلو مەرجێک کە تێدا دەژیا میکانیزمی گوونجاویان بۆ بیبینێتەوە و ئاڵوو گۆری بازاری ئازاد بەخوولقێنێ. ئەو پێ وا بوو کەڵک وەرگرتن لە ئابووری بازاری ئازاد، لە خزمەتی سەربەخۆیی بریاردانی سیاسی ماندایە. کە لە و دا مۆنۆپولکردنی بازاری ئازاد لە ژێر چەنگی چەندکەسێک دێتەدەرو، ئابووری وەک چەمکێکی زانستی، دەتوانێ، هەم رێگە خۆشکەربێت بۆ کردنەوەی سروشتی بازاری هەمە چەشنە ، کە لە وێدا مرۆڤەکان جگە لە ئابووری بازار، دەرەتانێک پێک دێنن کە بتوانن هەر کات بیانهەوێت، میدانی دەسەڵاتی دەوڵەت تەنگەبەر بکەن. یەکێک لە ئەو شاکارانەی کە تائێستا ح د ک ئێران شانازی پێوەدەکات، مەبدەئی پرنسیپی سەربەخۆیی ئابووری بوو، کە لە نێو حیزبی ئێمەدا بوو بە بنەمای کاری لە سەر کراو.
دکتۆر ناسیاوێکی ریشەیی لە کۆمەلگاکەی خۆی هەبوو ئەو هەناوی پێکهاتەو چین و توێژە جۆر بە جۆرەکانی کۆمەڵگەی خۆی دەناسی و بە پێی ناسراوێک ، کە هیبوو پلانە و سیاستی حیزبی دادەڕشت و ئە و لە بڕوایەدا بوو، سنوور بوون لە نێوان خەڵک و حیزب ، خەڵک و دەسەڵات بۆ شایەکی گەورە دەخولقێنێ، کە سەر ئەنجام دەبێتە ( ئانتی تێز( کە کاریگەری لە سەر هەموو جومگەکانی پانتایی ژیانی کۆمەڵگا دادەنێ. ئەو پیمانە کۆمەڵایەتیەکانی وەک پێشمەرەگە بزافێکی هەمە چەشنی کایەیی سیاسی و، ئابووری و کۆمەڵایەتی دەزانی و، گرێدانی ئە و بەستێنانە لە خزمەتی رەوتی رۆشنبیری و مەدەنی کە بتوانێ رەوتی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی وەک تێکەوە پێچانێکی مەبدەئی دادەنا.
ئەو پێیوابوو هەر ئەندازە ئێمە زانیاریمان سەبارەت بە خۆمان و ژینگەی کۆمەڵاییەتی خۆمان هەبێت، فاکتۆرێکی چارەنووس ساز و ئەرێنی دەبیت، بۆ ئاشنایەتی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆمان، چوون هەم دەردەکان دەتوانن بیان ناسین وەهەمیش دەتوانیین دەرمانی تایبەت بە خۆیان بۆ بنووسین. ئێمە دەبێت زۆر جاران زانیاریەکی ئەگەر بچووکیش بێت ، سەبارەت بە ئەنجامی کاردانەوەکانمان هەبێت. ئەنجامە نە خوازراو پێش بینی نەکراوەکانی کاردانەوەکانمان، کاریگەریەتی لە سەر تەواوی شێوازەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا دەنوێنن، ئەویش بە نۆبەی خۆی موونعەکس کردنەوەیەکی باش و خراپی دەبێت بە سەر ژیانی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکەمانەوە.
دوکتۆر قاسملوو بە هە موو مەعییاروو پێوەرەکان خەڵک ناس وکۆمەڵناسێکی بەتوانابوو......

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە