کوردستان میدیا: پرسی چارسەریی ئاشتییانەی دۆزی کورد لە کوردستانی تورکیە و رۆڵی رێژیمی ئێران لە تێکدانی ئەو پرۆسەیە، لە دیداری نوێنەری حیزب لەگەڵ لەیلا زانا و سورەیا ئۆندەر تاوتوێ کران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، محەممەد ساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە شاری هەولێر، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پێڤاژۆی ئاشتی و چارەسەری نێوان دەوڵەتی تورکیە و PKK و هەروەها تاوتوێکردنی هەلومەرجی سیاسی ناوچە و کوردستان، لە بارەگای HDP لە شاری هەولێر چاوی بە \'\'لەیلا زانا و سری سورەیا\'\' کەوت.
لەیلا زاناو شاندی هاوڕێی، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان لەو دیدارە، مێژووی پڕ لە سەروەری حیزبی دێموکراتیان هەر لە دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە تاکوو بەربەرەکانێلەگەڵ کۆماری ئیسلامی و فیداکردنی رێبەرە پایەبەرزەکانی لەپێناو مافەکانی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بەرز نرخاند و لەسەر رۆڵ گێڕان و کاریگەریەکانی حیزبی دێموکرات لە پرسە نەتەوایەتییەکاندا پێداگریی کردەوە و لەو بڕوایەدا بوو کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خاوەن پێگە و ئەزموونێکی دەوڵەمەندە.
محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر، وێڕای گەیاندنی سڵاوی \'\'مستەفا هیجری\'\' سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بە لەیلا زانا و هاوڕێیانی، تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئێستای کوردستانی رۆژهەڵات و پیلانەکانی کۆماری ئیسلامیی دژ بە جووڵانەوەی کوردستان لە هەرکام لە بەشەکاندا و پێوەندیی پتەو و تەندروست لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرکام لە بەشەکان و هاوکاری کردنیان لەگەڵ یەکتر لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد بە پێویست زانی.
قادری پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریی پرسی کورد لە باکووری کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا لەسەر بنەمای وتووێژ و چارەسەریی ئاشتییانە دەربڕی و هیوای خواست ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەشێک لەو پرۆسەیە بێت.
لەیلا زانا و سورەیا ئۆندەر بە مەبەستی گەیاندنی نامەی ئۆجەلان بە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو.