کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له وڵاتی نوروێژ، دیدارێکی له‌گه‌ڵ پیتر گیتمارک ئه‌ندامی پارله‌مان له‌سه‌ر لیستی حیزبی راست پێک هێنا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، عه‌زیم ئه‌لیاسی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی رێکه‌وتی ١٥‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر پێکهێنا و له‌و دانیشتنه‌دا پڕژاونه‌ته سه‌ر پرسه سیاسییه‌کانی پێوه‌ندیدار به کوردستان و ئێران.
عه‌زیم ئه‌لیاسی نوێنه‌ری حیزب له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زیاد بوونی زه‌خت و گوشاره‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئێرانه‌وه بۆسه‌ر خه‌ڵک به گشتی و چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ئه‌ندام پارله‌مانه دواوه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به چوونه سه‌ری رێژه‌ی زیندانیانی سیاسی و زۆر بوونی له‌سێداره دانی چالاکانی سیاسیی کورد پێ کردووه.
له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا نوێنه‌ری حیزب وتیشی: رێژیمی ئیسلامیی ئێران دیهه‌وه‌ێ به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی ناوچه، پرسی مافی مرۆڤ له ناوخۆی وڵات‌دا به لارێ‌دا به‌رێت و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌یهه‌وێ درێژه به چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی بدات.