کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆكرات و یەكیەتیی لاوان لەگەڵ شاندێكی كاروباری پەنابەرانی وڵاتی دانمارك

15:25 - 14 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات لەسلێمانی و یەكیەتیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ شاندێكی كاروباری پەنابەرانی وڵاتی دانمارك كۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، محەممەد ساحێبی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆكرات و فواد خاكی بەیگی سكرتێری گشتی یەكیەتی لاوان لەدەفتەری نوێنەرایەتی سلێمانی پێشوازییان لە دورتە سمێد راوێژكاری پلەبەرزی یاسایی و ریكی یالسین راوێژكاری زانیاری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین كرد.

لەدیدارەكەدا هەر سێ‌ لایەن لەسەر پرسە پێوەندیدارەكان بە نەتەوەی كورد و لاوان و هەروەها كۆمەلێك بابەتی تایبەت بە پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەیەكان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.