کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتی چالاکیی تەبلیغی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە لە کوردستانی ئێران

18:27 - 27 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە بڵاوکردنەوە پووستێر و وێنەی تایبەت و هەروەها نووسینی دروشم یادی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانییان بەرز راگرت و بەو شێوەیە نەفرەتی خۆیانیان لە تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێران دەربڕی.

به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکیی تەبلیغی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی میکۆنووسەوە درێژەی هەیە.

ئەو شوێنانەی کە تێیاندا چالاکیی تەبلیغی بەڕیوەچووە بریتین لە:
گوندی تەرەغە

ئەندامانی حیزبی دێموکرات و ئەویندارانی رێبازی دێموکرات لە گوندی تەرەغەی بۆکان، زێدی شەهید دوکتور شەرەفکەندی، بە بەڕیوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بە بڵاو کردنەوەی پووستێر و وێنەی تایبەت بە تیرۆری میکۆنووس، یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت و بەو شێوەیە تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.
کرماشان

بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵیادی تیرۆری میکۆنووس، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە کرماشان بە چالاکیی تەبلیغی یادی شەهیدانی ئەو کارەساتەیان بەرز راگرت.

پارکی شیرین، ترمیناڵی شارەکانی سەرپێڵ‌زەهاو، شائاباد، کەرەندی رۆژئاوا و قەسری شیرین، زانکۆی رازیی کرماشان، دەوروبەری پۆلیسی رێگەوبان، دەوروبەری بینای کتێبخانەی گشتیی، پارکی میلەت، دەوروبەری بانک، دەوروبەری پاساژەکان و جادەی روانسەر، پاوه و جوانڕۆ لەو شوێنانەن کە تێیاندا چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچووە.
گەهوارە

رێبوارانی ڕیگای شەهیدان و رێڕەوانی رێبازی دێموکرات لە شەقام و کۆڵانەکانی شاری گەهوارە بە بەڕیوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی شەهیدانی تیرۆری میکۆنووسیان بەرز راگرت و نەفرەتیان لە تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێران کرد.