کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راگەیاندنی زیاد بوونی نرخی نوێی هەڵاوسان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە

00:01 - 26 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: بانکی ناوەندیی رێژیمی ئێران هەواڵی زیاد بوونی نرخی هەڵاوسانی لە دوانزە مانگی رابردوودا بڵاو کردۆتەوە.


بەپێی راپۆرتی بانکی ناوەندیی رێژیمی ئێران، نرخی هەڵاوسانی ئابووری لە خاکەلێوەی ١٣٩٠ی هەتاوی هەتا خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، ٢١.٨% راگەیاندووە.

بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، بانکی ناوەندی لەو راپۆرتەدا هیچ ئاماژەیەکی بە هەڵاوسانی مانگ بە مانگ نەکردووە، ئەمە لە حاڵێک دایە کە بەپێی بەراوردەکان، زیاد بوونی نرخەکان لە مانگی خاکەلێوە بەرچاوتر بووە.

نرخی هەڵاوسان لە ١٢ مانگی پێش مانگی رەشەمەی ١٣٩٠ی هەتاوی، ٢١.٥% بووە.

لەلایەکی دیکەوە نوێنەرێکی کرێکاران رایگەیاندووە، ئاماری بانکی ناوەندی دەرخەری ئەوەیە کە هەڵاوسانی ئابووری لە بەفرانباری ساڵی رابردوو، ٢٦.٥% بووە.

نرخی راگەیەنراوی بانکی ناوەندیی و ناوەندی ئاماری ئێران، بەردەوام جیاوازییەکی بەرچاوی تێدا بەرچاو کەوتووە.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران