کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كردنەوەی خولێكی فێركاریی زمانی كوردی لەشاری بۆكان

22:14 - 9 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: كۆڕی فێركاری و فەرهەنگیی ئەدەب لەشاری بۆكان خولێكی فێركاریی ئەدەبیات و زمانی كوردی بەڕێوە دەبات.

خولێكی فێركاریی زمانی كوردی لەلایەن مامۆستا سەعید نەجاری مامۆستا ئاسۆ و بەهاوكاری كۆڕی فێركاری و فەرهەنگیی ئەدەب بۆ ماوەی یەك مانگ دەوترێتەوە.
لەو خوڵەدا چەندین شێعری شاعیرانی بەناوبانگی وەكوو، مامۆستا نالی، مەحویی و وەفایی بەزاراوە جۆراوجۆرەكانی كوردی شی دەكرێنەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی پەرتووك بڵاوی كردەوە، چەندین كلاسی شەوانەی فێركاریی زمانی كوردی لەلایەن مامۆستا رەحمان جەوان، فەوزیە سوڵتان بەیگی و سووسەن حەسەن زادە و مستەفا ئیلخانی زادەش لە ئاستە جۆراوجۆرەکاندا بەڕێوە دەچێت.
كۆڕی فێركاری و فەرهەنگیی ئەدەب لەشاری بۆكان لە ساڵی ١٣٨٥ ەوە دامەزراوە و یەك لەو ناوەندە چالاك و ئەكتیڤەكانە كە لە بواری فێركاریی زمانی كوردی، رێكخستنی كۆڕ، سیمینار و بیرئانینی نووسەر و هونەرمەندانی كورد كار دەكات.

كۆڕی فێركاری و فەرهەنگیی ئەدەب ماوەیەك لەمەوبەر لەوحی رێزلێنانی بە ژمارەیەك مامۆستا بەناوەكانی سەعید نەجاڕی ئاسۆ، هێمن ، حوسێن شێربەگی، فەوزیە سوڵتان بەیگی، جەعفەر ئەرشەد، سووسەن حەسەن‌زادە رەحمان جەوان، كوردستان مەحموودی، هیدایەت ئازەری بەخشیبوو.