کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆمانێکی ١٠ بەرگی لەلایەن نووسەرێکی کوردەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی

20:22 - 18 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: وەرگێڕ و نووسەری کورد سیامەند شاسواری رۆمانی فارسی کەلیدەری وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی.


ناوەندیی رۆشنبیری ــ هونەریی ئەندیشە بڵاوی کردەوە، رۆمانی کەلیدەر لە نووسینی مەحموود دەوڵەت‌ئابادی و وەرگێڕانی سیامەند شاسەواری لەلایەن دەزگای سەردەمـەوە لە هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا سیامەند شاسواری چەندین بەرهەمی دیکەشی بە ناوەکانی اسبی لە گلبرگ شقایق و لە نوسینی شێرکۆ بێکەس وەرگێراوەتە سەر زمانی فارسی و هەروەها بەرهەمێکی دیکەشی بە ناوی اینک دختری میهن من است، هەیە.
کتێبی کەلیدەر لە ١٠ بەرگدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.