کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی سویس بەرز راگیرا

13:50 - 26 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: رێوڕەسمێکی تایبەت بە ٢٦ سەرماوەز لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە وڵاتی سویس، بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستانی میدیا، رێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس کە لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوە لەو وڵاتە رێکخرابوو، رێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی لە شاری زووریخ بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سویس، لەلایەن \'\'عابید عەزیزی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
دواتر پارچە پاخشانێک لە رێگەی پرۆژۆکتۆرەوە پێشکەش کرا و هەروەها پارچە هۆنراوەیەک لەلایەن \'\'پەرویز نیعمەتی\'\' پێشمەرگەی دێرینەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی سویس، کۆمەڵێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بیرەوەریی‌یەکانی خۆیانیان بۆ بەشداران گێڕایەوە و دوابەدوای ئەوەش \'\'کامران رەسووڵی\'\' بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سویس پیرۆزبایی خۆی بەوبۆنەوە پێشکەش بە بەشداران کرد.