کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ١٠ خاکەلێوە لە شاری ڤێسترۆس لە وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو

23:15 - 11 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان لە شاری ڤێسترۆس بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب لە شارەکانی ڤێسترۆس، ئوریبرۆ و ئێسکیلستونا بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێوڕەسمەکە بە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی یەک خولەک بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدانی رێگای ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان \'\'عەزیز مورادپەرست وتاری خۆی سەبارەت بە مێژوو و چۆنیەتیی پێکهێنانی کۆماری کوردستان و هەروەها شەهیدبوونی پێشەوای نەمر قازی محەممەد پێشکەش کرد.
دواتر داوا \'\'مەلا حەسەن شێوەسەڵی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. ناوبراو لە وتەکانیدا لێکدانەوەیەکی لەسەر بارودۆخی سیاسی و هەنووکەیی هەر چوارپارچەی کوردستان خستەڕوو.
لە بەشێکی تری رێوڕەسمەکەدا د. ئیدریس ئەحمەدی وتارێکی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم چەند دەیەی رابردوو لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.