کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە لە ئوپسالا بەڕێوەچوو

14:54 - 11 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمێک بە مەبەستی رێزگرتن لە یادی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان لە شاری ئوپسالای وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی خاکەلێوە بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب لە وڵاتی سوێد و ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، لە ئوپسالا بەڕێوەچوو.
لەو رێوڕەسمەدا بەشداران سەردانی گۆڕی شەهیدانیان لە شاری ئوپسالا کرد.
لەو رێوڕەسمەدا پاش چەند خولەک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، موستەفا زارعی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سوێد، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و دوابە دوای ئەوەش \'\'عەلی رازدار\'\' بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئوپسالا بۆ بەشداران دوا.