کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە شاری یوتۆبۆری لە وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو

19:18 - 3 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوێد رێزیان لە ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان گرت.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوێد بە هاوکاریی کۆمیتەی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی و هەروەها بە هاوکاریی کۆمیتەی یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی کوردان لەو شارە بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ یۆتۆبۆرۆ لەلایەن موراد قادری بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا و دوابەدوای ئەوەش پەیامی هێزە کورد و کوردستانییەکانی لە یۆتۆبۆری لەلایەن فەرەیدوون قارەمان، خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یۆتۆبۆری و یەکیەتیی کوردان، لەلایەن فەرزانە حیسامییەوە خوێندرایەوە.
لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا پەیامی ئەو پارت و لایەنانە خوێندرایەوە:

ــ ئەنجومەنی کوردی لە سوریە

ــ حیزبی چەپی سوێد

ــ حیزبی سوسیال دێموکراتی سوێد

ــ رێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان

پاشان ئەو پارت و لایەنانە کە برووسکەی پیرۆزباییان بۆ رێوڕەسمەکە ناردبوو ناوەکانیان خوێندرایەوە، کە بریتین لە:

ــ ئەنجومەنی کۆمەڵە کوردییەکان لە رۆژاوای یۆتەلاند

ــ کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵەی بێستوون لە شاری یۆتۆبۆری

ــ نوێنەرایەتیی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات، یۆتۆبۆری

ــ کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کومۆنیستیی ئێران

ـ پەیامی شادییە حەیدەری، ئەندام پارلمانی وڵاتی سوێد سەربە حیزبی سوسیال دێمۆکرات

لە نێوئاخنی ئەم رێوڕەسمەدا پارچە شیعرێک لەلایەن شێخ نەجمەدین بزێنییەوە خوێندرایەوە.
رێوڕەسمەکە بە گۆرانیی گۆرانی‌بێژان فەریبورز کەرەمی، پەیمان مورادیان و ئەسعەد مەریوانی و بە هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێ هات.