کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زۆربەی خەڵکی جیهان له دژی ئێرانی خاوەن چەکی ناوکییە

15:32 - 31 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: لە راپرسییەکدا لە نێوان ٢١ وڵاتی جیهاندا، دەرکەوتووە زۆربەی خەڵکی جیهان دژی بەرنامی ناوکیی رێژیمی ئێرانن.


بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاڵمان و بە پشت بەستن بە ناوەندی راپرسیی پیۆ، ٩٠%ی خەڵکی ئورووپا و ٧٧%ی خەڵکی رووسیە لە دژی بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئێرانن و تەنیا بەشێکی زۆری شیعەکانی لوبنان پشتگیرییان لە بەرنامە ناوکیی ئەو رێژیمە کردووە.
لەو راپۆرتەدا هاتووە ٩٦%ی خەڵکی ئاڵمان، ٧٧%ی خەڵکی رووسیە، ٥٤%ی خەڵکی چین،٧٦%ی خەڵکی ئوردۆن و ٦٦%ی خەڵکی میسر لە دژی بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانن و لە دەسپێڕاگەیشتنی ئەو رێژیمە بە چەکی ناوکی نیگەرانن.
رێژەی دژایەتیی هاووڵاتییانی دانیشتوویی جیرانی ئێران، لە وڵاتانی ئورووپایی، رووسیە و وڵاتانی عەرەبی کەمترە. ئەو رێژەیە لە تورکیە ٥٤% و لە هیند کەمتر لە ٤٠%ـە.
خەڵکی وڵاتانی فەڕانسە، بریتانیا و ئاڵمان، پشتگیری لە هێرشی نیزامی بۆ سەر رێژیمی ئێران دەکەن.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران