کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات لە سکرتاریای پێوه‌ندییه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئوتریش لەگەڵ بەرپرسی گشتیی ئەو بەشە کۆبووەوە.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشه‌ممه، رێکه‌وتی ٨ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٣، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئوتریش، سه‌ردانی سکرتاریای پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئوتریشی کرد و لەگەڵ کارڵ دووفێک به‌رپرسی گشتیی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌و پارته و دوو ڕاوێژکاری سیاسیی ئه‌و پارته چاوپێکەوتنی پێک هێنا.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا چه‌ندین بابه‌تی پێوه‌ندیدار به کوردستانی ئێران و ناوچه‌که و له‌وانه شه‌ڕی دژ به تیرۆر له عێراق، هه‌ڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به هێرشی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان، رۆڵی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له عێراق و ده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌وامی رێژیم له پرسه جۆراوجۆرەکانی ناوچه‌که و ئاڵۆز کردنی فه‌زای سیاسی به قازانجی خۆی و چه‌ندین بابه‌تی دیکه باسیان لێوه‌کرا.
نوێنەری حیزبی دێموکرات، سه‌باره‌ت به بارودۆخی کوردستانی ئێران، باسێکی گشتیی له سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی رێژیم له کوردستانی ئیران و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا کرد وهەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کرد که به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کانی زۆرێک له لایه‌نه‌سیاسییه‌رۆژئاواییه‌کان، هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی رۆحانی، هیچ چه‌شنه ئاڵووگۆڕێکی ئه‌رێنی نه له کوردستان و نه له هیچ جێگایێکی دیکه‌ی ئێران‌دا نه‌هێنایه ئاراوه.
هیوا بەهرامی هه‌روه‌ها وتی که نێوەڕۆکی ئه‌م رێژیمه له‌مێژه بۆ ئێمه‌ی کورد روونه و ناتوانین به مانه‌وه‌ی ئه‌م رێژیمه به ئامانجه‌کانمان بگه‌ین. له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ته‌نیا یه‌ک رێگای رزگاری هه‌یه و ئه‌وه‌ش رووخاندنی رێژیمی ئێرانه.
له پێوه‌ندی لەگه‌ڵ هه‌ڵوێستی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران، هیوا به‌هرامی ئاماژه‌ی به‌وه دا کرد که حیزبی دێموکرات به دوو هۆکاری سه‌ره‌کی به‌شداری شه‌ڕی دژ به داعش بووه و هه‌رده‌م ئاماده‌یه له‌و پێناو‌یدا هه‌نگاو هه‌ڵێنێت.
یه‌که‌م، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وه‌ک حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت که به‌رگری له هه‌موو بستێکی خاکی کوردستان بکات، ئه‌گه‌ر بکه‌وێته به‌ر هێرشی هێزی بێگانه.
دووهەم، حیزبی دێموکرات وه‌ک حێزبێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ئازادیخواز و دێموکرات هه‌رده‌م خۆی به به‌شێک له به‌ره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به تیرۆردا بینیوه‌و ئه‌مه‌ش هانی داوین تاکوو دژ به تیرۆری رێکخراوه ئیسلامییه‌کان له ناوچه‌دا هه‌ڵوێستی پێویست بنوێنین.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حیزب سه‌باره‌ت به رۆڵی کۆماری ئیسلامیی له عێراقدا ئاماژه‌ی به‌وەی کرد که‌ئێران بو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه له عێراقدا ئاماده‌یه هه‌موو کارێک بکات، هه‌روه‌ک چون له سووریه ده‌یکات. هۆکاری هاتنی هێزی ئێران بو عێراق ته‌نیا بو پاراستنی شیعه بوو و که‌مترین هاوکاریی هێزه کوردیه‌کان بووه.

هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئوتریش