کوردستان میدیا: له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سکرتێری گشتیی ئه‌و حیزبه هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، به‌ڕێز مسته‌فا هیجریی به سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژارد.
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٨ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی له‌ژێر ناوی کۆنگره‌ی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و به دروشمی هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی، له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا، به فه‌رمی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد و پاش ٦ رۆژ کاری به‌رده‌وام، سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
له‌م کۆنگره‌یه‌دا دوای خوێندنه‌وه و تاوتوێ کردن و په‌سند کردنی راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و باس و لێکدانه‌وه و شرۆڤه‌ی به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی دێمۆکرات و په‌سند کردنی له‌لایه‌ن کۆنگره‌وه، چه‌ندین پرسی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به کوردستان، ئێران، ناوچه و جیهان و سه‌رجه‌م پرسه نێوخۆییه‌کانی حیزب، ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه ١٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، به هه‌ڵبژاردنی ٢٥ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ــ له‌نێو ئه‌وانه‌شدا به‌ڕێز کاک مه‌لا حه‌سه‌ن شێوه‌سه‌ڵی وه‌کوو ئه‌ندامی ئیفتیخاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ــ و ٨ ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب به تێکڕای ده‌نگ، سکرتێره‌کانی هه‌ر سێ رێکخراوی یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی وه‌کوو ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب دیاری کرد.
سه‌ره‌نجام کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی دوکتور ساق شه‌ره‌فکه‌ندی، به‌ڕێز مسته‌فا هیجریی به سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژارد.
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، له ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی له شاری نه‌غه‌ده له پارێزگای ورمێ، له دایک بووه و لیسانسی وێژه‌ی زمانی فارسیی زانینگه‌ی تارانی هه‌یه و به زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و تورکیی ئازه‌ری قسه ده‌کات.
کاک مسته‌فا ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی په‌یوه‌ست به ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووه و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب هه‌ڵبژێردراوه و ساڵێک دواتر بووه‌ته ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات و بۆ یه‌که‌م جار ساڵی ١٣٧١ وه‌کوو سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژێردراوه.