کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

\"سیروان\" بە پێشینەترین حەفتەنامەی كوردستان، چاپ و بڵاو كردنەوەی راگیرا

22:09 - 14 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: حەفتەنامەی سیروان پاش بڵاوبوونەوەی ٧٣١ژمارە، چیدیكە ژمارەی نوێی بڵاو ناكرێتەوە و چاپی ئەو حەفتەنامەیە راگیرا.
دەستەی نووسەرانی حەفتەنامەی سیروان لەبەیاننامەیەكدا رایانگەیاندووە، بەهۆی كێشەی ماڵیی و هێندێكێشەی دیكە كە نەیانویستووە باسی بكەن، چاپ و بڵابوونەوەی ئەو حەفتەنامەیە راگیرا.
حەفتەنامەی سیروان ساڵی ١٣٧٧ بە بەپرسایەتیی جەلال جەلالی زادە دەستی بەكار كردووە، بەڵام لە ماوەی ١٥ ساڵ تەمەنیدا یەكێك لە گرفتە سەرەكییەكان و ئاستەنگی بەردەم پێشكەوتنی سیروان بەڕێوەبەری بووە.

لەو ماوەی بڵاو بوونەوەی حەفتەنامەی سیروان نەبوونی بەڕێوەبەرێیەكی سەقامیگر بۆ ئەو حەفتەنامەیە ، كە بە پێشینەترین حەفتەنامەی پارێزگای كوردستانە، ئەم بڵاڤۆكەی لەگەڵ كێشەی جیدی بەرەوڕوو كردبووە.

پاش ئاڵۆگۆڕ لە پۆستە سەرەكییەكان كوردستان وەك پارێزگا، ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی رێژیمی ئیسلامی، هەمیاریی شارەوانیەكان و ئیدارەی چاوەدێری بەسەر چاپەمەنییەكان، ئاڵۆگۆڕ بەسەر بەڕێوەبەری یەكەمی سیروانیشدا هاتووە و لە ساڵی ١٣٨٤ەوە هەتا ساڵی ١٣٨٨خراپترین قۆناغی كاریی حەفتەنامەی سیروان بووە.
لەلایەكی دیكەوە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠كاربەدەستانی رێژیمی ئێران لەپارێزگای كوردستان مۆڵەتی دە بڵاو كراوە وەك وەرزنامە، مانگنامە، دوو حەفتەنامە و حەفتەنامەیان بە پارێزگای كوردستان دا كە لەوانە تەنیا ئیزنیان بە سێ حەفتەنامەدا كە چالاكی بكات و ئەوانی دیكەش هەر بەناو هەن و لەبیر كراون.