کوردستان میدیا: شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد بە سەرپەرستیی \'\'حەمید تەیمووری\'\' نوێنەری حیزب لەو وڵاتە، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٨ی رەشەمە، سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە سەرپەرستیی \'\'شۆڕش قادر\'\' پێشوازیی لێ کرا.
هەلومەرجی ئێستای کوردستان و ئەو گیروگرفتانە کە بەرەوڕووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە و هەروەها دۆخی گشتیی بەشەکانی دیکەی کوردستان بابەتگەلێک بوون لەو دیدارەدا هاتنە ئاراوە.
لەو هاودیتنەدا هەر دوو شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوێد لەسەر بەردەوامیی پێوەندییەکانی و هاوکاریی دوولایەنە پێداگرییان کردەوە.