کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەری حدک ئێران لە نوروێژ لە پارلمانی ئەو وڵاتە

16:45 - 8 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: نوێنەری حدک ئێران لە نوروێژ سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەی کرد و چاوی بە ئەندامی کۆمیتەی کاروباری دەرەوە و بەرگریی پارلمان کەوت.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٧ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، بەڕێز عەزیم ئەلیاسی بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە نوروێژ، سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەی کرد و لەلایەن بەڕێز پیتر سکوڤهۆلت گیتمارک ئەندامی کۆمیتەی کاروباری دەرەوە و بەرگریی پارلمان و سەربە فراکسیۆنی حیزبی موحافرەکار، پێشوازیی لیکرا.
لەو دانیشتنە تەوەری باسەکان بریتین بوون لە:
ــ بارودۆخی ئێران و کوردستان
ــ بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
ــ ئاڵوگۆڕەکانی سووریە
ــ سیاسەتی دەرەوەی رێژیمی ئێران بەگشتی و سیاسەتەکانی رێژیم لە ناوچە بەتایبەتی
ــ سیاسەتی حدک ئێران لەسەر بارودۆخی ئێران، کوردستان و ناوچەکە
ــ کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران
ــ سیاسەتی دەرەوەی نوروێژ لەهەمبەر ئێران
ــ پێوەندییەکانی هەر دوو حیزب لە داهاتوودا