کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکۆماری نوێی فەڕانسە هەڵبژێردرا

17:13 - 18 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: فڕانسوا ئۆلاند، لە هەڵبژاردنی سەرکۆماریی فەڕانسە سەرکەوتنی بە دەست هێنا و لە رێکەوتی ١٨ بانەمەڕ بەولاوە پرۆسەی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە دەست پێ دەکات.


رێوڕەسمی سەرکەوتنی ئۆلاند لە هەڵبژاردنی سەرکۆماریدا کە دوێنێ بەڕێوەچوو، هەتا سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ درێژەی هەبوو.

فڕانسوا ئۆلاند رەخنەی لە گەڵاڵەی ریازەتیی ئابووریی ئورووپا گرتووە و گوتوویەتی، ئەو گەڵاڵەیە خەسارەکانی بۆ ئورروپا لە قازانجی زیاترە.
ناوبراو گوتوویەتی: یەکێک لە یەکەمین کارەکانی لە پۆستی سەرکۆماریی فەڕانسەدا، ئەوەیە کە هەوڵی دانووسانی وڵاتانی ئورووپای لەسەر بەرنامەی ئابووریی بازنەی یۆرۆ چڕتر بکاتەوە.
فڕانسوا ئۆلاند توانیی دەنگی نزیکەی ٥٢%ی خەڵکی فەڕانسە لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکاندا بەدەست بێنێت.
پاش فڕانسۆ میتران، ئۆلاند یەکەم که‌سی سوسیالیستەکانە کە دوای ٢٥ ساڵ لە فەڕانسە دەنگ دێنێتەوە و دەبێت بە سەرکۆمار.