کوردستان میدیا: چوار وەرزشوانی کورد لە سێ بەشی وەرزشی توانیان پلەی قارەمانیەتی لە ئاستی جیهان و ئێران بەدەست بهێنن.
ئەو وەرزشوانە خەڵکی شاری کرماشانە و توانیی بە تۆمار کردنی ڕێکوردی ١٢/٤٦مێتر، سێ کەڕەت ڕێکوردی جیهان بشکێنی.
شوناسی ئەو وەرزشوانە کوردە محەممەد خاڵوەندی ڕاگەیەنراوە.
میداڵی ئەو وەرزشوانە کوردە، سێهەمین میداڵی زێڕی کاروانی ١١١کەسیی ئێران لە پازدەهەمین دەورەی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی ٢٠١٦ی شاری ڕیوی وڵاتی برێزیل بە ئەژمار دێ.
ڕۆژی ڕابردوو، عەلیڕەزا لوتفی لە شاری ئیلام و ئەحمەد ئەحمەدی نێژاد لە شاری مەهاباد، لە بواری هەڵگرتنی قورسایی پاڵەوانیەتی ئێران کە لە شاری مەراغە بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا.
وەرزشوانێکی ئیلامییش توانی لە حەرەکەتی یەک زەرب، قورسایی ١٤٢ کیلۆ بەرزکاتەوە و بە تۆمار کردنی ڕێکۆردی ١٧٠ کیلۆ لە حەرەکەتی دوو زەربدا، لە کۆی گشتی ٣١٢کیلۆ، وەکوو پاڵەوانی دەستەی ٩٤کیلۆ هەڵبژێردرا.
ئەو وەرزشوانە مەهابادییە، بە بەدەست هێنانی سێ میداڵی زێڕ لەو کێبڕکێیانەدا، بە هەڵگرتنی ١٠کیلۆ زیاتر لە قورسایی پێشووتر، ڕیکۆردی ئێران ببەزێنێت.
ئەیوب عێزەتی تێکواندۆکار، خەڵکی گوندی ڕواری سەر بە شاری سەوڵاوا، کە لەکێشی ٤٠کیلۆدا بەشداریی کردبوو، بەسەرکەوتن بە سەر ڕکابەرەکانیدا پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.
لەو کێبڕکێیانەدا ٢٦٧ تێکواندۆکار لە چوارچێوەی ٣٠ تیمدا، لە ٢٩پارێزگای ئێران کە لە شاری یەزد بەرێوەچووە، کەوتنە کێبڕکێ.
محەممەد خاڵوەندی
هەواڵدەرییە وەرزشییەکان ڕایانگەیاند: یەکێک لە وەرزشوانانی پارائۆلەمپیکی تیمی ئێران لە وڵاتی برێزیل توانیی میداڵی زێڕ لە هاویشتنی ڕم بەدەست بێنێ.ئەو وەرزشوانە خەڵکی شاری کرماشانە و توانیی بە تۆمار کردنی ڕێکوردی ١٢/٤٦مێتر، سێ کەڕەت ڕێکوردی جیهان بشکێنی.
شوناسی ئەو وەرزشوانە کوردە محەممەد خاڵوەندی ڕاگەیەنراوە.
میداڵی ئەو وەرزشوانە کوردە، سێهەمین میداڵی زێڕی کاروانی ١١١کەسیی ئێران لە پازدەهەمین دەورەی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی ٢٠١٦ی شاری ڕیوی وڵاتی برێزیل بە ئەژمار دێ.
عەلیڕەزا لوتفی
لە ئێرانشدا وەرزشوانانی کورد لە سەرکەوتنەکانی خۆیان بەردەوامن.ڕۆژی ڕابردوو، عەلیڕەزا لوتفی لە شاری ئیلام و ئەحمەد ئەحمەدی نێژاد لە شاری مەهاباد، لە بواری هەڵگرتنی قورسایی پاڵەوانیەتی ئێران کە لە شاری مەراغە بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا.
وەرزشوانێکی ئیلامییش توانی لە حەرەکەتی یەک زەرب، قورسایی ١٤٢ کیلۆ بەرزکاتەوە و بە تۆمار کردنی ڕێکۆردی ١٧٠ کیلۆ لە حەرەکەتی دوو زەربدا، لە کۆی گشتی ٣١٢کیلۆ، وەکوو پاڵەوانی دەستەی ٩٤کیلۆ هەڵبژێردرا.
ئەحمەد ئەحمەدی نێژاد
هەروەها، ئەحمەد ئەحمەدی نێژاد لە دەستەی ٧٧ کیلۆ، سەرەتا قورسایی ١٣٧کیلۆ لە یەک زەرب و دواتر لە حەرەکەتی دوو زەربدا، قورسایی ١٦٥کیلۆ بەرزکاتەوە.ئەو وەرزشوانە مەهابادییە، بە بەدەست هێنانی سێ میداڵی زێڕ لەو کێبڕکێیانەدا، بە هەڵگرتنی ١٠کیلۆ زیاتر لە قورسایی پێشووتر، ڕیکۆردی ئێران ببەزێنێت.
ئەیوب عێزەتی
لەلایەکی دیکەوە، مێرمنداڵێکی تێکواندۆکاری مەریوانی توانیی میداڵی بڕۆنزی بیست و چوارمین دەورەی کێبڕکێکانی پاڵەوانیەتی ئێران بەدەست بێنێ.ئەیوب عێزەتی تێکواندۆکار، خەڵکی گوندی ڕواری سەر بە شاری سەوڵاوا، کە لەکێشی ٤٠کیلۆدا بەشداریی کردبوو، بەسەرکەوتن بە سەر ڕکابەرەکانیدا پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.
لەو کێبڕکێیانەدا ٢٦٧ تێکواندۆکار لە چوارچێوەی ٣٠ تیمدا، لە ٢٩پارێزگای ئێران کە لە شاری یەزد بەرێوەچووە، کەوتنە کێبڕکێ.