کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێمۆکرات بەشداریی لە کۆنگرەی پارتی سوسیال دێمۆکراتی ئوتریشدا کرد

14:33 - 23 رەزبەر 2712

کوردستان میدیا: ٤٢هەمین کۆنگرەی پارتی سوسیال دێمۆکراتی ئوتریش رێکەوتی ٢٢‌ی رەزبەر بە بەشداری شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بەڕێوە چوو.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو کۆنگرەیە بە بەشداری کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها نوێنه‌رانی وڵاتانی ئورووپایی و پارتە سوسیال دێمۆکراتەکان و یەک لەو شاندی حیزبی دێمۆکرات پێکهاتوو لە میرۆ عەلیار ئەندانی کۆمیتەی ناوەندی و هیوا بەهرامی نوێنەری حیزب لە ئوتریش دەستی بەکارەکانی کرد.
کۆنگرەکە بە وتارێکی مارتین شوولتز، سەرۆکی پارلمانی ئورووپا دەستی بە کارەکانی کرد. شوولتز لە وتەکانیدا ئاماژەی بە چەندین بابەتی سیاسی و ئابووری پێوەندیدار بە یەکیه‌تیی ئورووپا و هەروەها رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و داوای کرد کە یەکیەتیی ئورووپا هەوڵەکانی بەمەبەستی چارەسەریی قەیرانی ئابووری وەگەڕ بخات و لەلایەکی دیکەوە لە هەوڵەکانیدا بۆ سەقامگیری ئاشتی و پەرەپێدانی دێمۆکراسی بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شێلگیرتر بێت.
دواتر وێرنێر فەیمان سەرۆکی پارتی سوسیال دێمۆکراتی ئوتریش، هەڵسەنگاندێکی بو کاری سێ ساڵی رابردووی حکوومەتەکەی کرد و لەو باوەڕەدا بوو کە توانیویانە بەشێکی زۆری بەرنامە سیاسی و ئابوورییەکەیان بە سەرکەوتووییەوە جێبەجێ‌ بکەن.
هەر لەو پێوەندییەدا وێرنێر فەێمان، توانیی بۆ سێهەمین جار متمانەی دەنگدەران بە دەست بێنێت و ببێتەوە سەرۆکی ئەو پارته.
لەو کۆنگرەیەدا تەنیا دوو حیزبی کوردییەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بانگهێشت و به‌شداری ئه‌و کۆنگره‌یه بوون.