کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکرات له رێوڕه‌سمی کۆتایی هاتنی مه‌ئمووریه‌تی سه‌رکونسووڵی فه‌ڕانسه له هه‌رێم به‌شداریی کرد و له‌و رێوڕه‌سمه‌دا دیاریی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری پێشکه‌ش به سه‌رکونسووڵ کرا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٩ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمێکی رێزلێنان بۆ به‌ڕێز دوکتور فریدریک تێسۆ سه‌رکونسووڵی کۆماری فه‌ڕانسه له هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی ئه‌رک و مه‌ئمووریه‌تی له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو و له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی کونسووڵی فه‌ڕانسه، شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب به‌شداریی کرد.
رێوڕه‌سمه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر پێشانگایه‌کی وێنه‌یی له‌سه‌ر ژیانی دوکتور فریدریک له خه‌بات و تێکۆشانی نێو کوردان و ماندوو بوون و زه‌حمه‌ته‌کانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی و کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی و پێوه‌ندیی ناوبراو له‌گه‌ڵ دوکتور قاسملوو و پیشان درا.
پاشان له‌سه‌ر رۆڵی کونسووڵی پێشووی فه‌ڕانسه و کار و چالاکییه‌کانی له هه‌رێمی کوردستان، کورته فیلمێکی دێکۆمێنتاری پیشان درا.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا دیاریی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فییه‌وه پێشکه‌ش به دوکتور فرێدریک تێسۆ کرا.
شاندی حیزب له‌و رێوڕه‌سمه‌دا چاوی به کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و کونسووڵی ژماره‌یه‌ک له وڵاتان له هه‌رێمی کوردستان که‌وت.