کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ــ سوێد، لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز بەشداریی کرد

22:58 - 4 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە شاری ستۆکهۆلم، پەیامی کۆمیتەکانی حیزبی دیموکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە شێوەی هاوبەش خوێندرایەوە.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد بە سەرپەرەستی \'\'مەولوود عەبدیل‌زادە\'\' بەرپرسی پێوەندییەکانی کورد و کودستانیییەکان کۆمیتەی، رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان، لە رێوڕەسمی سەری ساڵی ٢٧١٤ی کوردی لە سولناهالنی شاری ستوکهۆڵم بەشداریی کرد.
لەم رێوڕەسمەدا نوێنەری زۆربەی حیزب و رێکخراوە سوێدی و کوردییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان بەشدار بوون و کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد و کۆمیتەی سوێدی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران برووسکەیەکی پیرۆزبایی هاوبەشیان پێشکەش کرد.