کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی دێمۆكرات لەوڵاتی دانمارك بەشداریی لەكۆنگرەی حیزبی سەوزەكانی ئەو وڵاتەدا كرد

17:27 - 9 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران پێكهاتوو لەسەعید سوڵتانپوور و هەژار دەشتی لەسەر بانگهێشتی فەرمی حیزبی سەوزەكانی دانمارك بەشدارییان لە كۆنگرەی ساڵانەی ئەو حیزبە لە كۆپێنهاك‌دا كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كۆنگرەی حیزبی سەوزەكان ماوەی سێ‌رۆژی خایاند و شاندی حیزبی دێمۆكرات لەو ماوەیەدا توانیی چاوی بە زۆر كەسایەتی و حیزبی بەشدار لەو كۆنگرەیەدا بكەوێ‌و هەروەها لەگەڵ سورانسۆناگۆرد ئەندام پارلمانی ئورووپا چاوپێكەوتنیان هەبووە.
حیزبی سەوزی دانمارك كۆنگرەی ئەم جارەیان تەرخان كردبوو بۆ باس لەسەر مەسەلە گرینگەكانی وڵاتی دانمارك و پێوەندییان لەگەڵ حیزبە دەسەلاتدارەكانی ئێستای ئەو وڵاتە.


لەو كۆنگرەیەدا بێجگە لەشاندی حیزبی دێمۆكرات زیاتر لە ٣٠ حیزب و رێكخراوی دیكەش كە لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە هاتبوون، بەشدار بوون.

4559.jpeg