کوردستان میدیا: به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه رایگه‌یاندووه، رێژیمی سووریه چه‌کی کیمیایی به‌کار هێناوه و پێویسته دۆستانی سووریه به‌په‌له ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئا‌ڤێستا کورد، سه‌یدا له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌ڤانیدا له شاری ئانتاکیای تورکیه، بۆ رای گشتی رایگه‌یاندووه: هه‌ندێ زانیاریمان پێ گه‌یشتووه که رێژیمی ئه‌سه‌د له هێندێ شوێندا چه‌کی کیمیایی به‌کار هێناوه.
سه‌یدا گوتوویه‌تی: به‌بڕوای من ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌و شێوه‌یه ناتوانێ وه‌ڵامده‌ر بێت. هه‌روه‌ها سه‌یدا گوتی: هه‌ر بۆیه ده‌خوازێ دۆستانی سووریه رێگاچاره‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتووه‌کان ببیننه‌وه.
سه‌یدا له ئاخاوتنی خۆیدا ئاماژه‌ی به به‌کارهێنانی چه‌که قه‌ده‌غه کراوه‌کان کردووه و رایگه‌یاندووه: ئێمه سه‌لماندوومانه که نیشانباز(خدمه)ـه‌کانی ئه‌رتشی رێژیمی سووریه، گوله و بۆمبی قه‌ده‌غه کراویان به‌کار هێناوه.
سه‌یدا له درێژه‌دا گوتوویه‌تی: رێژیمی سووریه به هێلیکۆپته‌ر، خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته بۆمباران ده‌کا و ته‌نانه‌ت به بێ دوودڵی چه‌کی کیمیاییشی له دژی خه‌ڵک به‌کار ده‌هێنێت. هه‌ر بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌په‌له ده‌ستێوه‌ردان بکات.