کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی بانە بۆ بەشداری لە ئوسکاری ٢٠١٥ ناسێندرا

20:57 - 21 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: وڵاتی عێراق، فیلمی سینەمایی مەردان لە دەرهێنەری بەتین قوبادی، سینەماکاری کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران، بۆ بەشداری لە ئوسکاری ساڵی ٢٠١٥ی ناسێندرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فیلمی سینەمایی مەردان لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەتین قوبادی فیلمسازی کورد خەڵکی شاری بانە، لەلایەن وڵاتی عێراقەوە بۆ بەشداری لە هەشتا و حەفتەمین خولی رێورەسمی خەڵاتی سینەمایی ئوسکاری ٢٠١٥ ناسێندراوە.

مەردان بەسەرهاتی ئەفسەرێکە کە لە منداڵیدا رووداوی دڵتەزینی بۆ هاتووەتە پێش و مرۆڤێکی گرژ و هەڵکۆروشماوی لێ درووست بووە، ئەو لە سرووشت و لە نێوان کێوەکانی کوردستاندا بە شوێنی پیاوێکی ونبوو دەگەڕێ.

بەتین قوبادی، لە شاری بانە و لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی چاوی بە دونیا هەڵهێناوە، برای بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری ناسراوی کوردە و لە دەستپێکدا بە وێنە کێشانەوە هاتە دونیای هونەرەوە، جگە لە فیلمی سینەمایی مەردان، ٦ کورتە فیلمی دیکەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەرهەم هێناوە.