کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی \"هەزار و یەك سێو\" لە دیداری ژینۆسایدی كورد لە شاری سلێمانی نمایش كرا

22:01 - 1 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: فیلمی دیكۆمێنتی بڵیندی هەزار و یەك سێو لە دەرهێنانی تەها كەریمی و لە بەرهەمێهنانی كۆمپانیای ئاوا میدیا لە رێوڕەسمی كۆتایی یەكەمین دیداری ژینۆسایدی كورد بۆ كورتە فیلمی دیكۆمێنتاری نمایش كرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، فیلمی دیكۆمێنتی سینەمایی بڵندی هەزار و یەك سێو بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری گەرمیان و وەزراەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێكەوتی ١ی بانەمەڕ نمایش كرا.
ناوی ئەم فیلمە لە سێوی مێخەك رێژەوە هاتووە و ئەم سێوە هێمای ئاشتی و خۆشەویستیی و ئەوینە و لە رابردوودا دڵدارەكان بە بۆنەی خۆشەویستی یەكترییەوە سێوی مێخەك رێژیان پێشكەش بە ئەوینەكەیان دەكرد.
ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییە ناوەرۆكەكەی بابەتێكی گرینگ دەخاتەروو و چیرۆكی رزگاربوونی ٥ دەربازبووی پێكراو و برینداری ناو گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفال بۆ بینەر دەگێڕێتەوە.

عومەر محەمەد سەرنووسەری گۆڤاری ئەنفالەكان یەكێكە لەو چالاكانەی بواری ئەنفال كە رێكخەر و هاوكاری ئەو ١٠ شەهیدە زیندووەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی ئەم دەربازبووانە هەیانە.
هونەرمەند سەیوان سەعیدیان لە زیندووكردنەوە و دووبارە نیشاندانەوەی سێوی مێخەكڕێژ وەك هیمای عەشق و ئاشتی دەوری سەرەكی هەیە.

فیلمی هەزار و یەك سێو زیاتر لەوەی رووی لە رابردووی ئەم دەرباز بووانە بێت كە هەر كام بە چیرۆكێكی سەیر خۆیان لە مەرگ دەرباز كردووە، رووی لە ئێستا و داهاتوویانە.