کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵێك لەژێر ناوی \"دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵات\" لەهەولێر بەڕێوە دەچێت

18:33 - 18 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: یەكیەتی نووسەرانی كورد ـ مەڵبەندی گشتی بە هاوكاری لێژنەی نووسەرانی رۆژهەڵات فێستیڤاڵێك بۆ یادی مامۆستا هێمن بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژانی ١٩، ٢٠ و ٢١ی مانگی بانەمەڕ فێستیڤاڵێك لەژێر ناوی دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵات لەهۆڵی كتێبخانەی زەیتوون لە پاركی سامی عەبدولڕەحمانی شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
ئەو فێستیڤاڵە لەسێ‌بەشی لێكۆلینەوە، چیرۆك و شێعر پێك هاتووە و شاعیران و نووسەرانی كوردستانی رۆژهەڵاتیش لەوێدا بەرهەمەكانیان پێشكەش دەكەن.
فێستیڤاڵی دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵات بە چاوەدێری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و لەنێوان ئەو بەرهەمانەی كە بە لێژنەی باڵای فێستیڤاڵەكە گەیشتووە، بەرهەمە هەڵبژێردراوەكان دیاری دەكرێن.

ئەو فێستیڤاڵە زیاتر بە ئامانجی، ناساندنی ئەدەبیاتی كوردستانی رۆژهەڵات و ئاشنا بوون و زیاتر لێك نزیك كردنەوەی كولتوور و ئەدەبیاتی نووسەران و رۆشنبیرانی بەشە جیاكانی كوردستان پێك دێت.