کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوان لە کوردستان بەها بە ڕێژیمی ئێران نادەن

16:46 - 11 بەفرانبار 2720

هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی "حەسەن نووران" سەر بە شاری شنۆ ویستوویانە لە بەرەبەری ساڵمەرگی "قاسم سلێمانیـ"ـدا تەبلیغات بکەن، بەڵام لاوان هیچ بەهایەکیان بە ڕێژیم نەداوە.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار کاتێک هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران دەڕۆنە گوندی "حەسەن نووران" و ڕوو لە لاوان دەکەن کە تەبلیغات بۆ "قاسم سلێمانی" بکەن، لاوان هێزەکانی ڕێژیم بەجێ دێڵن.

لە بەرەبەری ساڵمەرگی تێرۆریست "قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس" ڕێژیمی ئێران جیا لەوەیکە هەڕەشە لە ئامریکا دەکات و دەڵێت "تۆڵەی قورس دەکەینەوە"، لە نێوخۆشدا دەستی کردووە بە بەرنامە و کاری جیاواز بۆ ئەو دوو تێرۆریستە.