کوردستان میدیا: چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر کۆڕێک به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی ١٥‌ی حیزب، به به‌شداریی ژمارەیه‌ک له ئه‌ندامانی حیزب له ئاڵمان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، سیمیناره‌که به سروودی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ی ره‌قیب و راگراتنی یه‌ک خوله‌ک بی ده‌نگی بۆ رێزلێنان له شه‌هیدانی کوردستان، ده‌ستی پێ کرد.
له‌و سیمیناره‌دا بابه شیخ ناسری به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاڵمان و نوێنه‌ری به‌شدار بوو له کۆنگره‌ی ١٥یه‌می حدک ئێران‌دا، باسێکی سه‌باره‌ت به کۆنگره و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی بڕگه‌کانی ناو کۆنگره و ئاکامه‌کانی پێشکه‌ش به به‌شداربوانی کۆبوونه‌وه‌که کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا به‌شدار بوان بیرورای خۆیان له پێوه‌ندیی بابه‌ته‌کانی ناو سیمیناره‌که ده‌ربڕی.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ندین سیمیناری و کۆڕی هاوچه‌شنی کۆمیته‌ی ئاڵمان له وڵاتانی دیکه به‌ڕێوه چووه.
له وڵاتی سوێد ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکرات به هاوکاری کۆمیته‌ی حیزب له‌و وڵاته سیمینارێکی له‌و چه‌شنه‌یان به‌ڕێوه بردووه.
کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات له فینلاندیش چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان بۆ ئه‌ندامان له‌پێوه‌ندیی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی ١٥‌ی حدک ئێران به‌ڕێوه برد.
کۆنگره‌ی ١٥ یه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ژێر ناویکۆنگره‌ی د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی رێکه‌وتی ٨‌ی ره‌زبه‌ر ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد و رێکه‌وتی ١٤ی ره‌زبه‌ر به هه‌ڵبژاردنی سکرتێری گشتیی کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.