کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دایک بوون

13:34 - 30 سەرماوەز 2712

لە دایک بوون
پێشکەشە بە شەوی یەلدا، چرکە ساتەکانی لە دایک بوونی رێبەری نەتەوەیی زانا و دەگمەن، دوکتور قاسملووی هەرگیز نەمر

ئاکۆ ئەلیاسی
ئەمشەو هەوری تاسە و مەراق
خولیای زانی لەسەر دایە،
ئەمشەو دیدە، گلێنەی خۆی نادا بە دەست
وەنەوز و خەون
ئەمشەو شەوی، چاوەڕوانی نێو یەلــدایە

چاوەڕێ بن خێڵی کوێستان!
چاوەڕێ بـــن!
با تەتەرە و
کزەی سۆزی لاوکێكی ورمێی پێیـــە
هاکا گەیشت،
پێش هاتنی گوڵی بەیان،
با بە گوڵڵا و ئاوپڕژێن کەین
دار و بەردی ئەو ڕێگەیە

ئەمشەو هیوا
شۆقی گوڵی چرایەکە،
ڕەنگی توێڵ و چاوەکانی
لە هیچ ڕەنگێکی کە ناچێ
وژەوژی بای سەروادە و گڤەگڤی ناخی زریان
بە پەنجەی ناز
تاڵ ... تاڵ ... پرچی گڕی تیشکی
بەسەر گۆلی خۆشەویستی
دەهۆننەوە،
(پیرانی کۆن) بە چرپەوە
وانەی مێژووی بە گوێچکەدا
دەخوێننەوە
ئەم یەلــدایــە داستانێکە
درێــــژ ... درێــــژ
وەکوو پرچی ئافرەتێکی ئەفسانەیی
شاعێر نیە بی هۆنێتــۆ،
نووسەر نیە بی ژێنێتــۆ
وشـــە لە ئاســتی دا مـــەیـــی!

ئەم زئێوارە
ئەلبۆمێکــە،
پڕاوپڕ لە وێنــەی یاد و
تەزووی خــۆزگــە،
شێـــرەژنێک
لە ١٩٣٠،
تەرمی سووری سمکۆی بینــی
چوارمانگ پاشتــر، ژان دەیگــرێ و
هێنــــد بە جەرگــە
خــەمی گەورەی کوردی پێـــە و
کوڕێــک دەکا بە پێشمـــەرگـــە!

خەڵکــە هەمــوو نوقــوڵ بێنــن،
گوڵـــبارانی مێـــــژوو بکـــەن
با یەلــدامــان چـــراخـــان بــێ
بـــزە و خــەنــدە ببـــارێنـــن
وەک (ئاهوورا) ئایەی گــڕ و خۆشــەویستـــی
لــە مینــبەری چـــاوی هیـــوا
بڵێنــــــەوە
چـــوون (قاسملـــــوو) میــــوانمــــانــە،
ســـروودێکـــە، تــاهە تـــایە،
هــــەر دەی چـــڕیــــن و
قــــەت دانـــایـــە!