کوردستان میدیا: لە شاری هەولێر کۆڕێکی رێز لێنان بۆ شوکروڵڵای بابان شاعیر و نووسەر، بەڕێوە دەچێت و تێیدا فیلمی وتار و بیرەوەرییەکانی ئەو نووسەرە نمایش دەکرێت.
هەر لەو پێوەندییەدا پەیکەرێک بە مەبەستی رێز گرتن لە کار و چالاکییەکانی شوکروڵڵای بابان لە شاری هەولێر دروست دەکرێت و شەقامێکیشی بە ناو دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، ئەو کۆڕە رێزلێنانە لەلایەن رێکخراوی پەرەپێدانی کاری راگەیاندن و ئەنیستیتۆی کەلەپووری کورد رێکەوتی ٥ی بەفرانبار بەڕێوە دەچێت.
شوکروڵڵا بابان کەسایەتیی ناسراو و فەرهەنگی و بێژەری بەناوبانگی رادیۆ و تەلەفزیۆن، رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد.
ئەو کەسایەتییە وەک بێژەر، شیکار، شاعیر، نووسەر و هەروەها لێپرسراوی گشتیی ئیدارەی دەنگ و رەنگی پارێزگاکانی سنە و کرماشان چالاکی کردووە.