کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ناوچەی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان پێشانگەیەکی گەورەی کتێب کرایەوە

14:59 - 9 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: بەهاوکاریی یەکێک لە کتێبخانەکانی کوردستانی ئێران و بە بەشداریی شەش دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی کتێب لە هەرێمی کوردستان، پێشانگایەکی گەورەی کتێب لە شاری کەلار کرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، لەو پێشانگایەدا ٥ هەزار کتێب بە ١٥٠٠ ناونیشانی جوراوجۆر، خراوەتە بەر دیدی بەشداران و خوێنەران و کتێب دۆستان.
ئەو پێشانگایە لەژێر ناوی کتێب باشترین هاورێی مرۆڤە لە بوارەکانی مێژوو، ئابووری، رۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئەدەبی کراوەتەوە.
پێشانگاکە بە بەشداریی دەزگاکانی چاپ و بڵاو کردنەوەی پەرتە و بەیان، چوار چرا، رۆژهەڵات، ئاراس، رێنما و موکریان بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت.