کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کرماشان ئارد بە جێگای شیری وشک دەفرۆشن

18:30 - 11 بەفرانبار 2720

"قوباد محەممەدی" جێگری خۆراک و دەرمانی زانستی پزیشکیی کرماشان وتوویەتی ئەو پارێزگایە لەگەڵ کەمیی شیری وشکی پارێزی بەرەوڕوویە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە دەبایە چەند حەوتوو پێش ئەو کێشەیە چارەسەر کرابا کە بەهۆی کەمتەرخەمی کاربەدەستانی ڕێژیم پشتگۆێ خراوە.

 کاربەدەستانی ڕێژیم یەک دوو ڕۆژە لە نێوان چەند دەرمانخانەی هەڵبژاردەی خۆیاندا دەستیان بە بڵاوکردنەوی شیری وشک کردووە و داواشیان لە خەڵک کردووە تەنیا لە دەرمانخانەکانی کە خۆیان دەڵێن شیری وشک بکڕن.

بەپێی قسەی کاربەدەستانی ڕێژیم ئێستا لە بازاڕی "کرماشانـ"ـدا بە جێگای شیری وشک ئارد بە خەڵک دەفرۆشرێت.