کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە كۆمەڵایەتی بوونەوە بۆ (نا) كۆمەڵایەتی بوون، یان لە (نا) كۆمەڵایەتییەوە بۆ كۆمەڵایەتی بوون(حەسەن پاڵانی)

15:00 - 8 گەلاوێژ 2713

حەسەن پاڵانی

ئەگەر بە ووردی و بە شێوەی مێژووی ئاورێك لە سەر سەر هەڵدان و دەستەواژۆی چەمكی كۆمەڵایەتی بدەینەوە و بڕۆینە سەر هیندیك ڕەهەندی بەراورد كاری، دوو چەمكی كۆمەڵایەتی یان نا كۆمەڵایەتی بوونی كۆمەڵگای كووردی. لە ئەو سۆنگەیەوە دەبێت برۆینە نێو سایكۆلۆژیەتی تاكی كۆمەڵگەی كوردی و ئاورێكی میژووی و زەمەنی و مەكانی لە تێڕامانی تاكی كۆمەلگەكەمان، لە ڕوانگەی كۆمەڵایەتیەوە بدەینەوە.
كۆمەڵگەی كوردی، وەك هەر كۆمەڵگەیەكی دیكەی ئەم رووی زەویە، بە دوورنیە لە ڕەوتی كارتێكەری و كاریگەری دەرئەنجامەكانی پرۆسەی بە كۆمەڵایەتی بوون و ئەو دیاردەو نۆرمانەی كە رەوتی جیهانی لە مەجال و كاییەی جۆر بە جۆر بە خۆیەوە بینیوویەتی و كاریگەری هەبووە لەسەری. كۆمەڵگەی كوردی وەك هەر كۆمەڵگەیەكی تری رووی ئەم گۆی زەوویە، هە موو ئەو قۆناغ و پرۆسانەی تا رادەیەكی باش هەر چەند، بە گشتی كۆمەڵگەی كوردی، دووژمنانی میللەتەكەمان نەیان هێشتوە بە شێوەیەكی ئاسایی و سرووشتی ڕەووتی بە كۆمەڵایەتی بوونی خۆی بپێوی، ئەویش لە ژیر تێرامانی شۆینیستانەی خۆیان بۆ میللەتەكەمان.
بە كۆمەڵایەتی بوونی كۆمەلگاكان و وەێك لەوان كۆمەڵگەی كوردی ئەگەر بگەرینەوە هیندیك بۆ رابردوو، ئاوریكی میژووی و مەكانی و زەمانی لە چۆنیەتی بدەینەوە، دەبینین گۆرانكاری ژیانی مرۆی لە هەموو بوارەكانی ژیانی بەشەری كاریگەری زەق و بەرچاوی هەبووە لە بەكۆمەڵایەتی و بی كۆمەڵایەتی كردنی ژیانی كۆمەلگاكەمان. گۆرانكاریكانی وەك گووند نەشینی و شارنەشینی، دەتوانین وەك دووفاكتۆری هەنووكەی لەژیانی ئینسانەكان چاو لێ بكەین كەدەوور و كاریگەری خۆی دەبینیت لە ئەو پرۆسەیەدا. ژیان ئینسانەكان لە كۆمەلگەی ژیانی ئەمرۆی، بە بەراوورد لە گەڵ پێشوو، بە هۆی ئاڵووگۆری زۆری داوا و داخوازیەكانی خەڵك ، مەجبوورە بۆ دابین كردن و دەستەبەر كردنی بەشی زۆری ئەو داواكاریانە، شێوونی ژیانی خۆی بگۆری و ڕوو لە جیگایەك بكات، كە نامۆبێت بە بەشی زۆری دابەونەریەت و كلتووری ئەو دەڤەرە یان ئەو وەڵاتە، كە تییدا دەگیرسیتەوە. بەم شێوە مەجبوورە واز لەوپێوەندیە كۆمەڵایەتیانە كە پیشووتر بە هۆی ژیانی چەندین ساڵە وە پیكەوە دایان مەزراندوە ژیانێكی ئاسای كە بەر ئەساسی، هاوكلتووری، هاوكاری، هاو دابوونەریەتی و هاو بیروبا وەربوونەوە بوونیاتیان ناوە، بەجی بهێلێت.
پێوەندیە كۆمەلایەتیەكان ، وەك پێوەندیە ئالووگۆرە بابەتیەكان و ئالووگۆركردنی زانیاری و ماناكان لەریگەی بەهێزكردنی رایەڵكەی پێوەندی هەمەجۆر ، جۆرێكە لە خێراكردنی هەموو ئەو ڕەهەندانە كە دەووری كاریگەر دەبینیت، لە تێكلاو كردن و ئاوێتەكردنی رۆحی هاوكاری و هاوفكری، كە دواجار دەبێتە رێنیشاندەر لە هەموو بووارەكانی ژیانی مرۆڤایەتی . مرۆڤ بە هۆكاری ئەرێنی و نەرێنی خۆی لە ژیانی كۆمەڵایەتی ڕۆژانە لە هە موو مەحوەرەكانی كایەی كۆمەڵایەتی دەبینیتەوە لە زەنجیرە رووبەروو بوونەوەێك لە گەڵ كەسانی تر لە بوارە جۆربە جۆرەكانی ژیاندا. بە حووكمی جەوهەری سووشتی مرۆڤەكان و پێویستی و هاوۆپیوەندی بۆ تەواو كردنی رۆحی پیویستیەكانی یەكتر لە هەموو مەجالەكانی ژیانی بەشەری پیویستیان بەیەكترو تەواوكەری ژیانی یەكترن. بێ یەكتر پێوەندیەكی ( نا) كۆمەڵایەتی دروست دەبیت ئەنجامەكەشی شیرازەو تووخمی پێوەندیەكی نا كۆمەڵایەتی لە سەر هەموو ئاستەكانی ژیان درست دەبیت، ئەویش بە نۆبەی خۆی كاریگەری دەبیت لە سەر پرۆسەی بە كۆمەڵایەتی كردنی ژیانی كۆمەڵگاكەمان .
مرۆڤ بە گشتی یان لانی كەم پیرەوی لە بنەماو بنچینەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی دەكات، چوون لە ئاكام و سەرئەنجامی بە كۆمەڵایەتی بووندا هەم چیژوو واتای راستەقینەی مرۆڤاكان لە ژیان دەردەكەوێت، وە هەم كاریگەری و تەواوكاری مرۆڤەكان لە ژیانی ئەمرۆی وەك پیوستیەكی كاریگەر لە سەر هزرو تیڕامانی یەكتر شێوون دادەنێت كە بە گشتی مرۆڤ لە بەراوورد بە رابردوو حەزو تەمایلاتیكی هەیە بۆ فەراوان بوونی ژیانی شار و ئەوەش وادەكات كە خەڵكی گووند نەشینی و لادیكان، هەتادی وەردە وەردە بەرەو كزبوونەوە بەچی و ، بە تێپەرینی كات و پیربوونی ئەو كەسانەی خوولیایەكیان هەبووە وئەو كەسانەی كە خوولیایان هەیە بۆ ژیانی گووند نشینی تادێت كەم دەبێتەوە ئەویش بە نۆبەی خۆی دەورو كاریگەی خۆی دەبێت لە ژیانی كۆمەلایەتی و نا كۆمەڵایەتی بووندا، ئەویش كۆمەلە فاكتۆریك دەوری خۆی دەبینیت، وەك گۆرینی پێویستی و پێداویستەكانی مرۆڤ، كار، خویندن، پیشە و دەست راگەیشتن بە هەموو ئەو پێداویستیانە ، كە مرۆڤی ئەمرۆی پێویستی پێدەبێت.
سەرئەنجامی ئەم بەراوردكاری و بابەتە خۆی لەوە ڕادەبینێتەوە كە هەر چەندە بە هۆی بوونی ژیانی سادە و ساكاری مرۆڤەكان و نەبوونی داوا و داخوازی زۆری مرۆڤەوە لە قۆناعە جۆر بەجۆرەكانی ژیانی بە كۆمەڵ وای لە مرۆڤەكان كردوە، زیاتر خۆیان لە چوارچێوەی ژیانی بە كۆمەڵ و كۆمەڵایەتی بە بەراورد بە ئێستا دەبینیەوە. مرۆڤ لە كۆمەڵگەی كوردی تا رادەیەكی زۆر خۆی لە چەمكی هاوتریب بوون و گونجاندن ببینیتەوە تا لادانە كۆمەڵایەتیەكان. سەرەرای بە سیستم كردنی ژیانی ئینسانی بە گشتی لە هەموو بوارەكانی ژیان داو دیتن ودابەش كردنی كارو چالاكییەكان بە سەر شێون و كات و تێگیشتنە بنچیینەییەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی كە خاوەن گرنگیەكی بنەڕەتییە لە ژیانی كۆمەڵگاكەمان، كە دواجار رەنگدانەوەی هەموو پێوەرەكانی با كۆمەڵایەتی بوونە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە