کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری شنۆ، داوای پارە لە قوتابییان کراوە

15:02 - 5 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بەرپرسانی دەبیرستانی ئیمام خومەینی لە شاری شنۆ بە نووسراوە داوی پارەیان لە قوتابییان کردووە و ئەو هەوڵەش ناڕەزایەتیی قوتابییانی دوا ناوەندیی لێکەوتۆتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لێپرسراونی ئەو قوتابخانەیە بە قوتابییانیان وتووە، پێویستە هەر کامیان ٥٠ هەزار تمەن پارە بە قوتابخانە بدەن.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران سەرەڕای داهاتی بەرچاوی نەوت، چاوی بڕیوەتە یارمەتیی خەڵکی بێ‌ دەرەتان و هەژاری کوردستان.
ژمارەیەک لەو قوتابییانە رایانگەیاندووە، ئەو رێژیمە لەباتی ئەوەی کەلە بیری دابین کردنی پیشەی تەندروستیی ئێمە بێت، داوای پارەمان بە مەبەستی بەرژەوەندییەکانیان لێ‌ دەکات.

3173.jpg


هەر لەو پێوەندییەدا ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سایین‌قەڵاش گوشاری خستۆتە سەر قوتابییانی قوتابخانەکانی ناوچەی هەوشار و پێی راگەیاندوون، دەبێ هەر قوتابییەک بڕی ١٠٠ هەزار تمەن بەو ئیدارەیە بدات.
هەتا ئێستا ژمارەیەک قوتابیی قوتابخانەکانی ناوچەی هەوشار کە توانای دابین کردن و دانی ئەو بڕە پارەیان نەبووە بە ناچاری دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە لە شارۆچکەی دەزێ‌ مەرگەوەڕی سەر بە شاری ورمێ،‌ لەلایەن لێپرسراوانی خوێندنگەیەکەوە بۆ دابین کردنی سووتەمەنی بۆ گەرم کردنی پۆلەکان پارە لە قوتابییان وەرگیرابوو.